چوار شەممە, 08 ئازار 2017 13:20

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندوتیژی سێكسی له‌ كاتی جه‌نگدا كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا ، خۆشحاڵه‌ به‌ پابه‌ند بوونی عێراق به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاكامه‌كانی توندوتیژی سێكسی په‌یوه‌ند به‌ ململانێكان

به‌غداد | هه‌ولێر ، ٧ی ئاداری ٢٠١٧ – خاتوو زه‌ینه‌ب حه‌وا بانگۆرا ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندوتیژیی سێكسی له‌ كاتی جه‌نگدا كۆتای به‌ سه‌ردانه‌ هه‌فت رۆژیه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا ، پابه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق به‌ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستبه‌جێ و درێژخایه‌نی ئاكامه‌كانی توندوتیژی سێكسی له‌ كاتی جه‌نگدا بوونه‌ هانده‌رێك بۆی وێڕای رێزگرتن و پاڵپشتی كردنی قوربانیان وبه‌رچاو روونكردنی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌ ئه‌نجامده‌ران ‌ یان فه‌رمانده‌ران یانیش ئه‌وانه‌ی چاوپۆشیان له‌م جۆره‌ تاوانه‌ قێزه‌وه‌نانه‌ كردووه‌.

به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌ت وتی " له‌ سه‌ردانی پێشوو ترم له‌ مانگی نیسانی ٢٠١٥ دا ، داچڵه‌كیم به‌ هۆی ئه‌و كرداره‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش ئه‌نجامی دا بوو دژ به‌ ژنان و كچانی عێراق ، به‌ تایبه‌تیش كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دژ به‌ كۆمه‌ڵگای ئێزیدیه‌كان و به‌ ئامانجكردنی كه‌مینه‌كان و پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵگای عێراقی وه‌كو توركمانه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان و موسڵمانه‌ سونه‌ و شیعه‌كان و كورده‌ موسڵمانه‌كان و مه‌سیحییه‌كان . ئه‌م تاوانانه‌ بریتین له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی سێكسی وه‌كو ته‌كتیكێكی تیرۆریستیانه‌ به‌م شێوانه‌ : هاندانی شه‌ڕكه‌ره‌كانیان به‌ به‌ڵێنی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ ژنان و كه‌نیزه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهاتنی پاره‌ و دارایی زیاتر به‌ فرۆشتن و بازرگانی كردن به‌ ژنان و ئافره‌تان. به‌ڵام ئێستا هۆشدارییه‌كی زۆر هه‌یه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ ، ده‌سه‌ڵاتدارانیش پابه‌ندبوونی زیاتر ویستی سیاسی به‌هێزتریان نیشانداوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه" . هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ وه‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌ عێراق پێویستیه‌كی حه‌تمیه‌ چونكه‌ ئه‌زمونه‌كه‌مان رێ نیشانده‌ر ده‌بێت بۆ بارودۆخی تر كه‌ تیایدا رووبه‌ڕووی گروپی توندڕه‌ویی تر ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ مه‌به‌ستی ستراتیژی به‌كار ده‌هێنن.

سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوو به‌نگۆرای نوێنه‌ری تایبه‌ت دوای واژۆكردنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌یلولی ٢٠١٦ی نێوان نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراقی دێت بۆ ڕێگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندوتیژی سێكسی په‌یوه‌ست به‌ململانێكان. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م سه‌ردانه‌دا بریتی بوو له‌ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان بۆ بره‌ودان به‌ پلانێكی جێبه‌جێكردن بۆئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی له‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هئاماژه‌ی پێدراوه‌ . ئه‌مه‌ش پاراستنی باشتری كۆمه‌ڵگه‌كان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ رزگار بووان و هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ . ده‌سه‌ڵاتداران ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی ئه‌رێنییان هاوێشتووه‌ له‌مانه‌ ده‌ستنیشانكردنی دوو به‌رپرسی باڵا ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردن و كاریش بكه‌ن وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی.

نوێنه‌ری تایبه‌ت له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سیاسی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر دهۆك كۆبووه‌ ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ ئاینییه‌كان و كۆمڵگای مه‌ده‌نی و پێشكه‌شكارانی خزمه‌تگوزارییه‌كان . ده‌سه‌ڵاتداره‌ عێراقییه‌كان ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سته‌ جه‌معییان هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستبه‌جێ و درێژخایه‌نی ئاكامه‌كانی توندوتیژی سێكسی په‌یوه‌ست به‌ ململانێكان. سه‌ركرده‌ ئایینی و كۆمه‌ڵگاییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆیانیان به‌ گرنگ زانی له‌ قه‌سه‌كردن به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌رباره‌ی توندوتیژی سێكسی و گرتنه‌ باوه‌شی ده‌ربازبووان و مسۆگه‌ر كردنی دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ و شیاندنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگاكانیان . هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌روه‌رده‌كردنی شكۆمه‌ندانه‌ و بوونی بارێكی یاسایی فه‌رمی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌م ده‌ستدرێژه‌ سێكسیانه‌ له‌دایك بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌رده‌وامی په‌رواێز نه‌خرێن ،
چونكه‌ كارێكی ئه‌وها له‌وانه‌یه‌ له‌ ئایینده‌دا بینكاته‌ ئامانجێكی توندڕه‌ویی و په‌یوه‌ندیكردن به‌ توندڕه‌وانه‌وه‌ . ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك چاكسازی یاسایی ئاڵۆز كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی به‌یانامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا.

له‌ كۆتاییدا خاتوو به‌نگۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندو تیژی سێكسی له‌ كاتی جه‌نگدا وتی " له‌وانه‌یه‌ هیچ ئاشته‌واییه‌كی نیشتمانی یانیش ئاشتی به‌رده‌وام له‌ عێراق سه‌ر نه‌گرێت به‌ بێ بوونی لێپرسینه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هۆكاری په‌یامه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌وه‌نانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ ئێوه‌ هه‌ر كێ بن و له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بێهووده‌ و بێ وه‌چان له‌ دواتانن ، تا ئه‌و كاته‌ی داده‌وه‌ری ڕۆلی خۆی ده‌بینێ"


بۆ هه‌ر كاروبارێكی میدیایی تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ خاتوو لا تیتیا ئه‌ندرسۆن له‌ نووسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری توندوتیژی له‌ كاتی ململانێكان به‌ ژماره‌ی 0012129630910 یانیش به‌م ئیمێڵه‌ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.