دوو شەممە, 06 ئازار 2017 14:45

سەبارەت بە هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە موسڵ، عێراق

بەغدا، ٤ ی ئاداری ٢٠١٧ : ليز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی لە عێراق، دەڵێت ئەمڕۆ تووشی شۆك بووم سەبارەت بە هەبوونی ڕاپۆرتەکانی بەکارهێنانی چەکە کيميایەکان لە گەڕەکەکانی موسڵ لە عێراق.

خاتوو. گڕاندێ گوتی، "ئەمە هەواڵێکی ترسناکە. ئەگەر بەکارهێنانی چەکە کيميایەکان پشتڕاستبکرێتەوە، کە ئەمەش پێشلکاریەکی مەترسيدارە لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتيدا و تاوانی جەنگە، بێگوێدانە ئەوەی کە ئامانجەکان یان قوربانيەکانی هێرشەکان کێن. هەرگيز پاساو بۆ ئەمە نيە هەرچيەك بێت بۆ بەکارهێنانی چەکە کيميایەکان،".

ئەو گوتی" ئێمە بانگەشەی هەموو لایەنەکان دەکەین تاکو بە بەرپرسيارانەوە کار بکەن بۆ بەخشين و دڵنيابوون لەوەی کە دەستگەیشتنێکی بەپەلە هەیە بۆ لایەنە گونجاوەکان تاکو لێکۆڵينەوە لە بارودۆخەکانی ئەم هێرشە بکەن،".

خاتوو. گڕاندێ دووپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی چەکە کيميایەکان لەلایەن هەر کەسێك لە ژێر هەر بارودۆخێكدا پێشێلی یاسای نێودەوڵەتی دەکات، و دووبارە جەختی کردەوە کە پێویستە لێکۆڵينەوەیەکی تەواو بۆ ئەم ڕووداوانەی چەکی کيميایی بکرێت.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.