پێنج شەممە, 23 شوبات 2017 13:04

لێدوانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر عێراق

22 شوباتی2017: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ترسنۆكه‌ قێزه‌ونه‌ی كرد، كه‌ له‌ ١٦ی شوبات له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویدا و تیایدا به‌ لایه‌نی كه‌م ٥٠ كه‌س كوژران و زۆرتریش له‌و ژماره‌یه‌ بریندار بوون . ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوخه‌می قووڵ و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و و گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی . هه‌روه‌ها هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا و ته‌واویان بۆ برینداربووان خواست.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌ر له‌نوێ ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا تیرۆ به‌ هه‌موو شێوه‌ و ده‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی پێكده‌هێنێت. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێویستی په‌لكێش كردنی ئاماده‌كاران و ڕێكخه‌ران و پاره‌ده‌ران و سپۆنسه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ دزێوانه‌ بۆ به‌رده‌م داده‌وه‌ری دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا به‌رپرسیارانی ئه‌م كوشتارانه‌ ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. داواشیان له‌ گشت وڵاتان كرد، به‌ پێی پابه‌ندبوونیان به‌ یاسا نێودوڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌ په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ‌ به‌ گورجی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ر له‌نوێ دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه‌ هه‌موو كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان تاوانكارین‌ و هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن، له‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێك و له‌ هه‌ر كوێیه‌ك و له‌هه‌ر كاتێك بێت هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی دابێت. هه‌روه‌ها ئه‌ندامان دووپاتی پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان كرد ‌له‌ لایه‌ن گشت وڵاتانه‌وه‌ و به‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی گونجاو له‌ گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ر پابه‌ندیه‌كی تری یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران و یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی به‌ هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ش.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازیان له‌ كۆششه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هاوبه‌شیكارانی کرد له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ وڵات.

 

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.