یەک شەممە, 12 شوبات 2017 16:38

به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز به‌ ڕۆكێت

به‌غدا،عیراق ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق ، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ١١ی شوبات ده‌كات كه‌ به‌ ڕۆكێت ناوچه‌ی سه‌وزی تێدا كرا ئامانج ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باره‌گای حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ندین دام و ده‌زگای تری ده‌وڵه‌تی لێیه‌ .

له‌كاتێكدا جه‌نگ له‌ دژی تیرۆری ئه‌وه‌ی ناونراوه‌ داعش پێشه‌نگی هه‌موو كاره‌كانی تره‌ ، ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ ته‌نها خزمه‌ت‌ به به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌كانی ئه‌م تیرۆرستانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌سی تر نا.


بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠١٤٦ ١٩٤ ٧٩٠ ٠٠٩٦٤ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.