پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2017 13:58

ڕێکخراوی هابیتات پڕۆژە درێژخایەنە دوو ساڵیەکەی لەژێر ناوونیشانی "بەهێز کردنی پلاندانانی ئاوەدانی و هەرێمیی لە هەرێمی کوردستان" تەواو کرد

هەولێر، ١٨ کانوونی دووەمی ٢٠١٧ – بە بۆنەی کۆتایی هاتنێکی سەرکەوتووانەی پڕۆژەی"بەهێز کردنی پلاندانانی ئاوەدانی و هەرێمیی"، لە مەراسیمی کۆتایی کە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕێک خرا؛ بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خاتوو نەورۆز مەولود پیرۆزبایی لە ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگای هەولێری کرد، بۆ پابەندبوونیان بە فێربوونی بەردەوام و ئەو دەسکەوتانەی کە بە ماندووبونێکی زۆرەوە بەدەست هاتوون.

دارایی پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی هاوبەشی (دیدگایەک بۆ ئایندەی کوردستان ٢٠٢٠) دابین کراوە، پڕۆگرامی (بنیاتنانی تواناکان)ی سەر بە پڕۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی هابیتات و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و پارێزگەا هەولێرەوە دانراوەو و پێشکەش کراوە، بە بەشداریکردنی کارمەندە لێهاتوو و کارامەکانیدا لە بواری تەکنیکی و کارگێڕی بۆ گەشەپێدانی ئاوەدانی و پلاندانانی هەرێمیی. لە بیست ساڵی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گردبوونەوەیەکی گەورەی دانیشتوان بۆتەوە بەرەو سێ شارە سەرەکیەکە، هەروەها ڕووبەڕووی کێبڕکێ لەسەر خاک و زەوی و کەمبوونەوە و لە ناو چوونی سەرچاوە سروشتیەکانی بووەتەوە. فراوان بوونی بێ وێنەی شارە ئاوەدانەکان پێویستی بە وەبەرهێنانێکی گشتگیری گەورەیە لە لایەنەکانی پەرەسەندنی ژێرخان و نەخشەداناندی ئاوەدانی وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد دكتور عرفان علی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی هابیتات. دواتر، هەرێمەکە ئەبووایە بە هانای لێشاوی ئاوارەکانەوە بێت و کەوتە ژێر کاریگەری ئەو گوشارە زۆرەی گۆڕنکاریە ئابووریە چاوەڕوان نەکراوەکان، کە کاریگەری هەبوو لەسەر جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانی و پلانی درێژ خایەن.

پڕۆژەکە دیزاین کرابوو کە پێداویستیەکانی هەرێم بکاتە ئامانج لە ڕێگای بەهێز کردنی تواناکانی کارمەندانی نەخشەدانانی ئاوەدانی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی پارێزگای هەولێر. میکانیزمی جێبەجێکردن فرە بابەتی بوو و چوار پێکهاتەی سەرەکی لەخۆوە دەگرێت: (١) پێدانی زنجیرەیەک لە ووتارو وانەی بابەتیی لەسەر پلاندانان؛ (٢) پاکێجی ڕاهێنانی تەکنیکی کە بە تایبەتی تیشک دەخاتە سەر "پێکهاتە سۆفتەکان" و "پێداویستیەکان" ی لێهاتوویی تەکنیکی پەیوەندیدار بە ڕووپێوکردن، نەخشەدانانیی سیستەمی زانیاری جوگرافی، کڕین، سەرچاوە مرۆییەکان، پەیوەندی و ڕاگەیاندن؛ (٣) کۆبوونەوەو خوولی تایبەت بە بەشداربووان لەسەر گەشەپێدانی دامەزراوەیی؛ و (٤) پێدانی "فێربوون لەگەڵ کار کردن" ی تایبەت بە دەرئەنجامەکانی نەخشەدانانی ئاوەدانی وەکو پلانی کەرتیی لە هەولێر، پلانی ئاوەدانکاردنەوەی گەڕەکی مێژوویی تەعجیل، پلانێکی ستراتیجی شاری تەق تەق و چوارچێوەو پێکهاتەی نەخشەدانانی ئاوەدانی بۆ شارە بچووکەکانی هەرێمی کوردستان. بە گشتی، لەوەتەی پڕۆژەکە دەستی بە کار کردووە؛ ڕێکخراوی هابیتات ٩٠٠ کاژمێر ڕاهێنانی پێشکەش کردووە، ئامانجەکەی فێربوونی ١٤٨ کارمەندی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بووە.

لە ڕێگای کۆبوونەوەی چڕ و خوولی گەشەپێدانی دامەزراوەیی، پڕۆژەکە بەشدار بووە لە پێناسە کردنێکی ڕوونتر بۆ ڕاسپاردەی دامەزراوەیی، ڕۆڵ و لێپرسراوەییکانی پلاندانان لەگەڵیدا ڕەشنووسی پلاندانان و دیدگای گەشەپێدانی شارەکانی هەرێمی کوردستان. ڕێبازی (ڕاهێنان لە گەڵ کارکردن بەیەکەوە) بووە هۆی بەشداری بوونێکی بە پەرۆش و کارلێکردن لەنێوان ڕاهێنان پێکراوەکان و هاوبەشەکان، پەرەپێدانی تواناکانی ڕاهێنان پێکراوەکان بۆ سازدانی خەمڵاندنی کێڵگەیی و دیاریکردنی نەخشەدانان، وەرگرتنی پلان و ڕەشنووسکردنی ستراتیجی و بە یەکەوە دانانی پێشنیارەکان. لە کۆتاییدا، پڕۆژەکە بەشداربوو لە پێدانی باوەڕبەخۆ بوونی کارمەندان بۆ پیشاندانی بیرۆکەکانیان و پێشکەشکردنیان لە پیشاندانی گشتی.

جه‌نابی وه‌زیر نه‌ورۆز خان ستایشی ڕه‌نجی ڕیكخراوی هابیتات كرد بو به‌هێزكردنی تواناكانی ستافی وه‌زاره‌ت وهه‌روه‌ها هیوادار بو ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ سه‌ركه‌وتوه‌ به‌رده‌وام بێت.

بۆزانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە
ئالان میران
یاریدەدەری هۆشیاری ڕاگەیاندن، ڕێکخراوی هابیتات
ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژمارەی مۆبایل ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٤٢٧٠٣٦

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.