شەممە, 31 کانونی یەکەم 2016 03:00

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش تەقینەوەکانی شاری بەغدای بە "دڕندانە" ناوزەدکرد

بەغدا، ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٦ - ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدای کرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی و برینداربوون.


بەڕێز کوبیش وتی: "لە دواهەمین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٦دا لە کاتێکدا کە هاووڵاتییانی عیراقی بەهیوای ئاشتی دەیانڕوانیە ساڵی نوێ، جارێکی تر تیرۆرستان هاووڵاتییانی مەدەنی و بێتاوانیان کردە ئامانج. ئەمە کارێکی دڕندانەبوو و دەبێ ئەنجامدەرانیش بەزووترین کات بە سزای خۆیان بگەن".
بەڕێزیان هەروەها وتی: "پرسە و سەرەخۆشی لە خێزانەکانی ئەو قوربانییانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.