پێنج شەممە, 29 کانونی یەکەم 2016 09:24

یونامی ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس ده‌كات

به‌غداد، ٢٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس خاتو ئه‌فراح شه‌وقی ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ‍شه‌وی دووشه‌ممه ‌له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.

له‌ راستیدا، ئه‌مه‌ هێرشێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئازادیی راده‌ربڕین له‌ وڵاتدا و ئازادیش به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو كات و بار و دۆخێكدا رێزی لێ بگیرێت. یونامی دوای ئازادكردنی ئه‌و خاتوونه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ گرتنه‌كه‌ی به‌رپرسن و هه‌روه‌ك چۆن دواش له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م رووداوه‌ له‌گه‌ڵ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.