ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 26 کانونی یەکەم 2016 10:34

هەڵگرتنی مین وچاککردنەوەی سەرەتایی و گەڕاندنەوەی کلیلی جۆگەی ئاودانی زەوی کشتوکاڵی نزیک موسل

پرۆژەی نویێ ( فاو) ڕەخساندنی هەلیکار و دابینکردنی خۆراک بۆ چینی هەژارانی عیراقیەکان

22 کانونی یەکەمی 2016: 200،000 هاووڵاتی لە موسل و دەوروبەری لە عیراق دەتوانن داهاتێک بۆ خۆیان بەدەست بێنن بۆ یەکەم جار پاش دەستبەسەر داگرتنی داعش بەسەر چەند ناوچەیەکی عیراق لە 2014 .


سوپاس بۆ پرۆژەی نوێی (فاو) کە دووبارە ئاوی گێراوە بۆ (250،000 ) هکتار لە زەوی کشتوکاڵی.

بەم زووانە ئاو دەڕوات لە جۆگە کە بەکار دێت بۆ ئاودانی بە پیترین زەوی کە دەوێتە رۆژئاوای موسل–العراق بە 30 کم کە سێیەم شاری گەورەی عیراقە بەهۆی پرۆژەی (کار بەرامبەر پارە ) کە بنچینەی پرۆژەکەیە .

(فاو) پشتگیری خێزانە هەژارەکان دەکات کە پێویستیان بە پارە هەیە بۆ پێداویستی رۆژانە بۆ نان و جل و بەرگ و گەرمی و هاتووچۆ کە زۆربەیان بۆ ماوەی نزیکەی 2 ساڵە هیچ داهاتێکیان نەبووە .

بەشداربووان جۆگەی سەرەکی پرۆژەی باکووری جەزیرە پاک دەکەنەوە لە خۆل و خاشاک و پاشماوەکان کە رێگا خۆش دەکات بۆ رۆیشتنی ئاو بۆ جۆگە بچووکەکان لە نێو کێلگەکانە .

(فاو) هەروەها وێستگەی ترومپای چاککردەوە کە هەناردەی ئاو دەکات بۆ سیستەمی جۆگەکە لە بەنداوی موسل . وە بۆ یەکەم جارە (فاو) هەمامەنگی لەگەل دەزگای مین دەکات بۆ پاککردنەوەی ێلگەبەپیتەکانی دەورووبەری جۆگەکە لە مینە نەتەقەکانی ناوخۆیی بۆ ئەوەی جوتیاران بتوانن کێلگەکانی خۆیان و ئاژەلەکانیان بلەوەرێنن بە سەلامەتی .

ئێستا زیاتر لە 3،000 هاوڵاتی سوودمەندن لە پرۆژەکە هەروەها دەبێتە بنچینەیەک بۆ گەراندنەوەی چالاکی چاندن لە داهاتوودا .

جووتیاران نەیان توانیوە سەوزە بچێنن بۆ ماوەی 2 ساڵ بەهۆی وێران کردنی جۆگەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکان هەروەها پیسکردنی ناوچەکە بە ئامێری تەقەمەنیەکان .

بە ووتەی بەرێز ( د. فاچل الزعبی ) نوێنەری (فاو) لە عیراق " گەرانەوەی توانای هاوڵاتیان بۆ چاندن لە کێلگەنیان وە بازرگانی کردنیان تەنها بەسوود نیە بۆ ئاسایش خۆراکی بەلکو بۆ بنیاتنانەوەی پێشکەوتن و بەرقەراربوونی ئاسایش لە ووڵاتدا"

جوتیاران لە ناوچەکەدا بەرووبوم و سەوزە رەِوانەی سوریاو ووڵاتانی تر دەکەن وەک گەنم و جۆ هەروەها دابینکردنی بۆ ملیۆنەها هاووڵاتی لە عیراق .کە ئێستا ووڵات سەوزە میوە هاوردە دەکات .

" ئێمە خۆڵ وخاشاک کۆدەکەینەوە لە چەند کۆمەلێک پاشان هەرچوار کۆمەل دەبێت بە یەک کۆمەلی گەورە بۆ ڕامالینی وە لادانی لە ناوجۆگەکە، احمد محمد کە تەمەنی 23 ساڵە وە باوکی 3 منداڵە برایەکەی زەوی کشتوکاڵی هەیە سوودمەند بووە لە پرۆژەکە گەنم وجۆ دەچێنێ لە وەرزی زستان وە سەوزە لە وەرزەکانی تر ، ئێستا ئەو تەنها دەتوانێت سەوزە بچێنێت لە کاتی باران بارین " پرۆژەی ئاودێری جەزیرە سەرچاوەی سەرەکیە بۆ ئاودانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی هەروەها بۆ پێداویستیەکانی خێزانی .

نزیکەی( 100 ) جۆگەی بچووک لە سیستەمەکە وێران بووە هەروەها پردەکان ڕووخاون ، وە وێستگەی ترۆمپاکانی زیان پێکەوتووەکان لە ژێر توانای خۆیان کاردەکەن بەهۆی کەمترین ئاستی ئاو لە جۆکەکاندا.

وەک حکومەتی عیراق زۆربەی ناوچەکانی کۆنترۆل کردەوە بۆیە گەورەترین ئەرک پێویستە بۆ دووبارە چاککردنەوەی ژێرخانی پێویست بە مەبەستی بوژانەوەی بەرهەم هێنانی کشتوکاڵی و ئاژەلی .

(فاو) بەدوای تمویل کردنی ( 89 ) ملیون دۆلار بۆ بەهێزکردنی باری لە ناکاو لە نێوانیش چاککردنەوەی ژێرخانی کشتوکاڵی و پاڵپشتی جوتیاران بکات هەروەها بۆ ڤاکسین و دابینکردنی ئالیک بۆ ئاژەلەکانیان . وە فراوانکردنی ( کار بەرامبەر پارە ) و چالاکیەکانی ڕەخساندنی داهات .

(فاو) کاردەکات بە هەمامەنگی لەگەل حکومەتی عیراق بۆ هاندانی خێزانە ئاوەرەکان بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێی خۆیان و وە پاڵپشتی خانەخۆیەکان دەکات لەگەل ئاوارە سووریەکان . پرۆژەی ئێستا لە پرۆژەی ئاودێری جەزیرە تمویل کراوە لەلایەن "پرۆگرامی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان " . (UNDP)