ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 05 کانونی یەکەم 2016 09:32

راگه‌یاندنی یونامی له‌ وەڵامی ره‌خنه‌كانی سه‌ر راپۆرتی ئاماری قوربانییان

به‌غدا، عیراق، ٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی "به‌شی راگه‌یاندنی شه‌ڕ"ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی عیراق ده‌داته‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماری قوربانییان ١ی كانونی یه‌كه‌می ‌یونامی وه‌ك به‌شێك‌ له‌ راپۆرتی نێرده‌كه‌ بۆ قوربانییانی مانگی تشرینی دووه‌م.

یونامی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ سه‌ربازییه‌كان به‌زۆری پشتڕاستنه‌كراوه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و ئاماره‌ش كه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌رده‌ستنه‌بوونی شوێنه‌كان به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و ناجێگیریی ئاماره‌ سه‌ربازییه‌كان و بگره‌ به‌هۆی به‌رده‌ستنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ سه‌ربه‌خۆ و باوه‌ڕپێكراوه‌كانیش له‌ بۆپشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان، یونامی پشتی به‌ چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كراوه‌‌ به‌ستووه‌ بۆ یه‌كخستنی ئاماره‌ سه‌ربازییه‌كان. داوایه‌كانی پێشووی نێرده‌كه‌ش‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی حكومه‌ت بۆپشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌ سه‌ربازه‌ییه‌كان هیچ وڵامێكیان نه‌بووه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ش، نێرده‌كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار راده‌گرێت ئه‌گه‌ر شێوازێكی دروستی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌ له‌ پێناو به‌راسته‌قینه‌كردنی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری قوربانییانی مه‌ده‌نیش، ئه‌و ژمارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌كه‌وه‌ بڵاوكراوته‌وه‌ یارای شێوازێكی وردن له‌سه‌ر، نێوان چه‌ندان شتی تردا، بنه‌مای كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ و دوور و نزیكیی سه‌رچاوه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی راستی و درووستییان. شێوازه‌كه‌ی نێرده‌كه‌ پارێزگارانه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی مه‌ده‌نی ئه‌و راپۆرتانه‌ ناگرێته‌خۆی كه‌ نێرده‌كه‌ وه‌ریان ده‌گرێت و پێوه‌ری پشتراستكردنه‌وه‌یان تێدانییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش ئەم ژمارانە بە بڕی کەمترین هەژمار دەکرێن.