پێنج شەممە, 24 تشرینی دووەم 2016 03:00

کۆبوونەوەی شارەزایان دەربارەی پێشنیازەکانی پانۆراماى خولى گشتگیر(UPR)– "بەرەو جێبەجێکردنی پلانی کاری هەرێمی بۆ پانۆراماى خولى گشتگیر" گرنگ

هەولێر، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦- لەژێر چاودێرى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نووسینگەی مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆهاریکاری عیراق–یونامى و بە هەماهەنگى لەگەڵ دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان هەڵسا بە رێکخستنى کۆبوونەوەى یەکەمى شارەزایان لەسەر پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر لە شاری هەولێر لە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا.



لێژنەی هەڵسوڕاندنی پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانیەوە دامەزرێندرا بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی کاری هەرێمی دەربارەی جێبەجێ کردنی پێشنیازەکانی خولی دووەمی پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر بۆ عیراق ئەوانەی کە پەیوەندییان بە هرێمی کوردستانەوە هەیە. سەرۆکی لێژنەکەش بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، بەڕێز فەلاح موستەفا یە و ئەندامەکانیشی بریتین لە نوێنەرانی وەزارەتە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لێژنەکە ژمارەیەک کۆبوونەوەی ئامادەکاری لەگەڵ ئەندامانی پەڕلەمان و دام و دەزگا سەربەخۆکان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر حەوت بوارى بابەتیی کە پەیوەستن بە پرسەکانى مافەکانى مرۆڤەوە لە هەرێمى کوردستاندا، وەکو: سەروەرى یاسا و مافەکانى ژنان و منداڵ و کەمینەکان و پێکهاتەکان و ئازادى رادەربڕین و ئاوارەکانى ناوخۆ و بەرێوەبردنى دادوەرى و پابەندبوون بە یاساى نێودەوڵەتى و مافەکانى مرۆڤ لە کاتى رووبەڕوو بوونەوەى تیرۆریزم.

بەرێز وەزیر فەلاح موستەفا کۆبوونەوەکەی دەست پێکرد و لە وتەی دەستپێکدا دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە کارکردن لەگەڵ نووسینگەی مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆهاریکاری عیراق – یونامى بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا، ئەگەرچی ڕووبەڕووی ئاستەنگی دارایی و سیاسی و ئەمنی بۆتەوە. هەروەها سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ ئەو شەهیدانەی کە لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی دژ بە داعش گیانی خۆیان بەخت کرد. بەڕێز ضیاء بەترۆس، سەرۆکی دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان باسی ڕۆڵی دەستەکەیان لە دەستپێشخەری و چاودێری کردنی پرۆسەی پلانی کاری هەرێمی کرد. خاتوو ڕوەیدە ئەلحاج، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری مافەکانى مرۆڤی سەر بە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆهاریکاری عیراق – یونامى تیشکی خستە سەر گرنگیی پلانی کاری هەرێمی بۆ خێراکردنی جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکان بۆ خۆئامادەکردن بۆ خولی دووەمی عیراق، کە پلان وایە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە جنێف دەستپێ بکرێت.

کۆبوونەوەی شارەزایان ڕەشنووسی پلانی کاری هەرێمی بۆ پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر تەواوکرد و لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم لە کۆنفرانسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەولێر کاری لەسەر دەکرێت.

پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر لەلایەن ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاداری ٢٠٠٦دا بەپێی بڕیاری ٦٠/٢٥١ درووستکرا بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەی خولی جیهانی، بەپێی زانیاری بێلایەن و باوەڕپێکراو، دەربارەی جێبەجێکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە هەموو ووڵاتانی ئەندام بەشێوەیەک کە هەموو بوارەکان بگرێتەوە و بەسەر هەموو ووڵاتانی ئەندام بە یەکسانی پیادە بکرێت. خولی یەکەم و دووەمی پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر بۆ عیراق لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤دا ئەنجام دران.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەڕیز سەمیر غەتتاس، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و وانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەڕیز سەمیر غەتتاس، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و ەموو ووڵاتانی ئەندام بە یەکسانی دابەشتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)، بە ژمارە تەلەفۆنی: ٠٧٩٠١٩٣١٢٨١ بە ئیمێلی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.