هەینی, 11 تشرینی دووەم 2016 21:59

ئاهەنگی هەر یەک لە کوردوستانی عیراق و ژاپۆن و دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین، بۆ بەخشینی بروانامە بو فەرمانبەرانی کاروباری مین گرنگ

هەولێر، 10ی تشرینی دووەم 2016 - دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین (UNMAS) هەلساوە بە رێکاری دابەشکردنی بروانامە لەسەر چواردە فەرمانبەری دەزگای گشتی بو کاروباری مین لە کوردستان/ عێراق (IKMAA) پاش تەواوکردنی خولی بەڕێوەبردنی بەرنامەی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیان کە بە پاڵیشتی دارایی حکومەتی یابان ئەنجام درا وەکو ئاوەرلێدانەکی مرۆیی.


خولی راهێنانە لە ماوەى سێ هەفتەدا بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکان هاوتا لەگەڵ پێوەرە نێودەولەَتیەکانی کاروباری مین ( IMAS ) بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیان خولەکە هەم زانیاری سیۆری و هەم راهێنانی کردەیی لە خۆگرتبوو بۆ پلاندانان و رێکخستنى بەرنامەکان هەروەها بۆ هەماهەنگکردنی لەگەڵ ئەو هاوبەشە جیاجیایانەى لە کاروبارى میندا کاردەکەن بۆ ئەوەى بە شێوەیەکی کاریگەر و کارامە بەرنامە کان بەڕێوەببەن و پێشکەشی بکەن. وەکو پێشبینى کراوە دەزگای مین مەبەستێتى زیاتر بەشدار بێت لە بەهاناوە چوونی مرۆیی لە بەرنامەی کاروباری میندا.
بەرێز سربس ئەمین ناێر بەرپرسی بەشی راهێنان لە دەزگای گشتی بۆ کاروباری مین لە کوردستان /عێراق (IKMAA) پێَشبینی ئەوە دەکات کە بەشداربوان زانیاریە وەرگرتوەکانیان لە بواری کارەکانیان بە کاربهێنن.
بەرێز بیار لومالین بەرێوەبەرلای بەرنامەی دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین گوتی " هەرگیز ژاپۆن پاڵپشتەکی بنەرەتی بووە بۆ کاری پەیوەست بە مین لە لەسەر ئاستی جیهان" هەروەها پالپشتی ژاپۆنی بە نرخ راگرت بە مەبەستی کە مبوونی مەترسی تەقینەوە لە عیراق.
بەرێز فومیو ایوای، بالوێزی ژاپۆن لە عیراق هەلۆستی خۆی راگەیاند بۆ ئەم هەموو کارانەی کە کراوە لە لایەن دەزگای گشتی بۆ کاروباری مین لە کوردستان /عێراق (IKMAA)، بۆ کەمکردنەوەی ترسی بۆمبە نەتەقاوەکان (UXOs) و مین و بۆمبە تازە دروستکراوەکان (IEDs) هەروەها رای خۆی دەربری بۆ بەشداربوان کەوا خوازیارە ئەوەی لە خولەکە فێری بوون ئەوا بلاوی بکەنەوە کەسانی دەور و بەریان
کۆتایی

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.