ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2016 09:51

خزمه‌ته‌كانی مینی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خولی وشیاری مه‌ترسی و به‌ڕێوه‌بردنی یارمه‌تی قوربانییان ده‌كاته‌وه‌ گرنگ

هه‌ولێر، ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- به‌ هۆی كۆمه‌كی به‌خشندانه‌ی حكومه‌تی یابانه‌وه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌ته‌كانی كاری مین (ئونماس) خولی راهێنانی وشیاری مه‌ترسی و به‌ڕێوه‌بردنی یارمه‌تی قوربانییانی كرده‌وه‌. 


خولێكی ٣ هه‌فته‌یی ئه‌نجامدرا بۆ به‌هێزكردنی توانای ١٥ گه‌وره‌ كارمه‌ندی ده‌زگای مینی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌تواناكردنیان له‌سه‌ر پلاندانان و رێكخستن و جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنی وشیاریی مه‌ترسی و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارمه‌تیی قوربانییان به‌گوێره‌ی رێكخراوی مینی جیهانی.

به‌ڕێز فومیۆ ئیوای باڵیۆزی یابان له‌ عیراق خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ یابان یارمه‌تی عیراق ده‌دات، به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه،‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كانی مین و پارچه‌ نه‌ته‌قیوه‌كانی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام). ئه‌و هه‌روه‌ها وتی كه‌ ئه‌م راهێنانه‌ درێژه‌ی ده‌بێت بۆ کەمکردنەوەی مه‌ترسییه‌كانی مین و پارچه‌ نه‌ته‌قیوه‌كان به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ، (ئونماس) سوپاس وپێزانینی خۆشی بۆ به‌شدارانی ده‌زگای مینی هه‌رێمی كوردستان ده‌ردبڕێت بۆ به‌شدارییان و پابه‌ندی نه‌پساوه‌یان بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تیی قوربانییان له‌ مه‌ترسیی مین و پارچه‌ی نه‌ته‌قیو.