چوار شەممە, 19 تشرینی یەکەم 2016 10:28

دەستپێکردنی توێژینەوە لەسەر داینامیکی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان گرنگ

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی سنوردارکردنی ویستی ئاوارە عێراقیەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان.


توێژینەوە پێشنیارکراوەکە بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانی ئێستای ئاوارەبوونە، کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دەستیپێکرد بە هۆی بەدەستهێنانی هەرێمایەتی لە لایەن داعش لە باکورو ناوەڕاستی عێراق، وە بەدواهاتنی گەڕاندنەوەی هەندێك لەم ناوچانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان. لە ئەیلولی ٢٠١٦وە، تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ زیاتر لە ٩٠٠،٠٠٠ گەڕاوە و زیاتر لە ٣.٣ ملیۆن خەڵکی ئاوارە لە سەرتاسەری ووڵات دەستنیشان کردووە.
توێژینەوەی مەیدانی ئەنجام دەدرێت لە پێنج قەزاو هەشت ناحیە لەسەرتاسەری ناوچە کاریگەری لە سەربووەکانی عێراق. ڕاهێنانێك لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم خاڵە سەرەکیەکانی داتا کۆکردنەوە لەگەڵ ڕاپرسی توێژینەوەکەی پێناساند، هەروەها پێداچونەوەی مێتۆدۆلۆجی و باشترین ڕاهێنانی بۆ کۆکردنەوەی داتا دابین کرد. کۆکردنەوەی داتای ڕاستەقینە لەگەڵ کۆمەڵگەی ناوخۆیی بەم دواییە دەستیپێکردووە.
ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە:
بۆ تێگەیشتن لە داینامیك و ئەکتەرە بەشداربووەکان لە بڕیاری گەڕانەوە،کامە ئەکتەر کاریگەری زیاتری هەیە لە بڕیاردان، وە لە کام ئاست بڕیار دەدرێت (خاوەنماڵ، خێزان یاخود کۆمەڵگە).
بۆ لێکۆلینەوە لەو بەربەستانەی ڕووبەڕویان بووەتەوە لە ماوەی گەڕانەوە و پاش گەڕانەوەیان بۆ شوێنی بنەڕەتی خۆیان.
بۆ پێوەری ئاستی گرژیەکانی کۆمەڵگە لە ناوچە دەستنیشانکراوەکان، جەختکردن لەسەر هۆکارە گرنگەکان و دەستنیشانکردنی ئەکتەرە شاراوەکان لەگەڵ توانستیان بۆ هاندانی سازانیان لەنێو گروپەکانی کۆمەڵگە.
نوێنەرانی گروپەکانی کۆمەڵگە ئاگادارن دەربارەی چوارچێوەو هۆکارو دینامیکی هاوبەشی گروپی ڕێزداریان. لە ئەنجامدا، کۆمەڵێك لە دیمانەی جۆری لەگەڵ سەرکردەکانی کۆمەڵگە هەلبژێردراون وەکوڕێگەیەکی پەسەندکراو لەم قۆناغەی توێژینەوە. قۆناغی دووەم تێڕوانینی گەراوەکان و ئاوارەکان کۆدەکاتەوە لە ڕێگای توێژینەوەیەکی چەندی تەواوکەر.
"لە نێو ئەم ئاوارەبوونە نوێیە، سەدان هەزار عێراقی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان، لە کاتێکدا ئەوانی تر دەگەڕێنەوە بەهۆی هۆکاری ئاڵۆزی جۆراوجۆر کە شایەنی هەڵسەنگاندنێکی وریایە. ئەم توێژینەوەیە گروپی عێراقی بەرچاو دەکات لە باری ئاوارەبوونی درێژخایەن بۆئەوانەی پشت گوێ خراون لە بەرژەوەندی ئەو زانیاریانەی بینراوە لەسەر خەڵکانی ئاوارەبووی نوێ، وە دابینکردنی تێگەیشتنێك لە سەر ناوچە گەڕاوەکان و ئەو ئاڵۆزیانەی بەشداربووە لە ئاوارەبوونی عێراقیەکان' هەڵبژاردەکان بۆ گەڕانەوە یان بۆ مانەوە، " سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق تۆماس ڤەیس ووتی
لە هەوڵی یارمەتیدان و ئامادەکردنی گەڕانەوەی زیاتر لە دانیشتوانی ئاوارەکان لە عێراق، ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ سەرپەرشتی کاری بە گروپی گەڕاوەکان دەکات، کە دەمەزراوە لە لەلایەن تیمی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ووڵات بۆ بەرەوپێشبردنی پێشنیازەکان بۆ حکومەتی عێراقی لەلایەن گەراوەکان کاریگەری هەبووە وە دابین کردنی ئامۆژگاری تەکنیکی بۆ هاوبەشەکان، حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی گەڕاوەکان بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی.
ئەم توێژینەوە بەشێکە لەم پرۆژە هەشت مانگیە پارەدار کراوە لە لایەن یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ به‌شی كۆمه‌كیی مرۆیی و پاراستنی مه‌ده‌نی، دوا ڕاپۆرت چاوەڕوان دەکرێت بڵاوبکرێتەوە لە شوباتی ٢٠١٧.
بۆ زانیاریی زیاتر، تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێنیفه‌ر سپاركس له‌ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌ عێراق
ئیمه‌یل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ؛ مۆبایل: ٠٧٥١٢٣٤٢٥٥٠

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.