پێنج شەممە, 29 ئەیلول 2016 17:00

ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی مەشقی تایبەت بە چاکترکردنی کاریگەر و کارایی و هەستەوەریی جێندەریی پۆلیسی کۆمەڵگەيى لە هەرێمی کوردستانی عێراق

هەولێر، 28 ی ئەیلولی 2016 – بە پشتگیریی حکومەتی یابان، نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خزمەتگوزارییەكانی پرۆژە (یونۆپس) و نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (يونامی) بە سەرکەوتوویی بەشی یەکەمیان تەواو کرد لە دوو خولی مەشقی تایبەت بە "پتەوکردنی کارایی و کاریگەر و هەستەوەریی جیندەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کۆمەڵگەيى لە هەرێمی کوردستانی عێراق".

ئەو دوو خولی مەشقە تایبەتییە کە هەر یەکێکیان 4 رۆژ دەخایەنێت، ئامانجەکەی بریتییە لە پتەوکردنی توانای 55 ئەفسەرانی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگەيى بە جەخت خستنە سەر کارلێكی نێوان کۆمەڵگە و کارمەندانی جێبەجیکردنی یاسا لە ڕێی ستراتیج و جێبەجێکردنی پارێزگاریکردنەوە بە پشتبەستن بە ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤ، و بە تایبەتیش بە جەخت خستنە سەر هەستەوەریی و هۆشیاریی جێندەری.

جەنەرال عەبدوڵا خەیلانی، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە کۆتایی قسەکانیدا سوپاسی حکومەتی یابانی کرد بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی پێشکەشی بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەی دەکات بە مەبەستی پتەوکردنی تواناکانی. بەڕێزیان وتی "هەستیارکردنی پۆلیسی کۆمەڵگەيى لە هەمبەر مافەکانی مرۆڤ و جێندەر نەك هەر تەنها تواناسازیان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەكی کاراتر، بەڵکو هەروەها فەرهەنگی متمانە و ڕێزی دوولایەنەكه پتەوتر دەکات لە نێوان کۆمەڵگەکان و پۆلیس، کە ئەمەش زێدە پڕبایەخە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی".

بەڕێز دایسوک تسکازاکی، دووەم سکرتێری بەشی ئابووری و هاوکاریی ئابووری لە باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق، پەیامی جەنابی بالێۆزی یابانی بۆ عێراق دووبارە کردەوە، بەڕێز فومیو ئیوای، و پەسنی رۆڵی پۆلیسی کۆمەڵگەی کرد لە حکومەتی هەرێمی کوردستان "بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو ئاستەنگانە لە بەرەی پێشەوە و هەوڵدانی مەزن بە رۆژ و شەو بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامیی کۆمەڵگە." هەروەها وتی " ئەوە مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە بۆ من کە یابان پشتگیری لە چالاکییەکانی پۆلیسی کۆمەڵگە دەکات بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ و کۆمەڵگە خانەخوێ ناوخۆییەکان لە ڕێی ئەم پرۆژەیەوە، کە هەروەها بریتییە لە هاوکاری بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی بنکەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی، دابینکردنی کەرەستە و ئامێری نووسینگەیی، سەرەڕای ئۆتۆمبیلی پۆلیس و ماتۆڕ. هیوادارم ئەم پرۆژەیە رۆڵی هەبێت لە چاکترکردنی توانای گشتیی پۆلیسی کۆمەڵگەیی." حکومەتی یابان پەیمانی داوە درێژە بدات بە پشتگییرییەکانی بۆ عێراق بۆ کارکردن لەسەر قەیرانی ئاوارەی ناوخۆیی لە 2017 و 2018.

خانم روەیدە ئەلحاج، سەرۆكی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە هەولێر، بایەخی ئەم خولی مەشقەی دووپات کردەوە و وتی "بۆ ئەوەی پۆلیسی کۆمەڵگەيى بتوانێت بە شێوەیەكی چالاک خزمەتی کۆمەڵگە بکات، پیویستە ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤ بە توندی بەرجەستە بكات لە رێوشوێنەكانی چالاکییەکانیدا. ئەفسەرانی پۆلیس دەبێت لە کاری رۆژانەیاندا ڕێز بگرن لە کەرامەتی مرۆڤ و پارێزگاری لێ بکەن، دەبێت مافەکانی مرۆڤی هەموو کەسێك بەرز و بەڕێز ڕابگرن."

بەڕێز عوسمان ئەکرەم، بەرپرسی بەرنامە لە یونۆپس، پەسنی رۆڵی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ و ئەو پسپۆڕانەی کرد کە بەشدار بوون لەم مەشقەدا، و وتی "ئەم مەشقە بەشێکە لە دەستپێشخەرییەكی بەرفراوانتر کە حکومەت و خەڵکی یابان دارایی دەکەن بۆ پتەوکردنی کارایی جێبەجێکردنی یاسا لە هەرێمی کوردستانی عێراق. یونۆپس وەک هاوبەشی جێبەجێکردن لە 30 شوێن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بنکەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەيى نۆژەن و ئاوەدان دەکاتەوە و کەرەستە و ئامێری پێویستیان بۆ دابین دەکات وەك کۆمپیوتەر، جیهاز، ئۆتۆمبیلی فۆرویل درایڤ، ماتۆڕ، و کەلوپەلی تریش."


# # #
هەر پرسیار و سەرنجێکت هەبوو، تکایە پەیوەندی بکە بە هالە ئەلشەریفی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، تەلەفون 00962797555759

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.