سێ شەممە, 15 کانونی یەکەم 2015 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی قسه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزی توركی له‌ چادرگه‌ی باشیقه‌ ده‌كات

به‌غدا، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش سه‌رنجی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ ده‌ڕبڕی كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ چادرگه‌ی باشیقه‌ی عیراق‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هات كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق كرده‌وه‌. لای خۆشیه‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش هانی هه‌موو وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له‌ عیراق ده‌دات كه‌ به‌ پێی گوێره‌ی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و رێزیش له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق بگرن.

به‌ڕێزیان له‌مباره‌وه‌ وتیان " كشانه‌وه‌ی باسكراوی هێزه‌كانی توركیا به‌ سه‌رباز و كه‌لوپه‌له‌وه‌ له‌ چادرگه‌ی باشیقه‌ پێویسته‌ هه‌نگاو و رێوشوێنی تریشی به‌دوادا بێت له‌ پێناو هێنانه‌دی پێشڤه‌چوونی وا كه‌ بتوانێت ئه‌م رابردووه‌ بسڕێته‌وه‌". ئه‌و هه‌روه‌ها هانی هه‌ردوو لایه‌نیشی دا بۆ دانانی رێوشوێنی هه‌ماهه‌نگی له‌ بواری ئاسایش و پشتگیری به‌رده‌وام بۆ عیراق له‌شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر بنه‌مای راوێژ و ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی عیراق.

له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێز بۆ حكومه‌تی عیراق بۆ بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی ‌ ئه‌م پرسه‌ی گه‌یانده‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، به‌ڵام به‌ڕێز كوبیش به‌ دڵنیاییه‌كانی هه‌ردوولا دڵخۆشه‌ بۆ ده‌ربڕینی ئاره‌زوویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ كه‌ تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.