نزیکەی١٧٠٠٠ بەرمیلی سوتەمەنی دابەشکراوە بهسهر پهنابهره سووریەکان و ئاواره عێراقییەکان وشكستبارترین خێزانە خانەخوێکان. هەر بەرمیلەک نزیکەی ٢٠٠ لیتری سوتەمەنی تێدایە. ئەم پرۆژەیە پارەدار کراوە لە لایەنی نووسینگهی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ.
نزیکەی ١٠،٠٠٠ بەرمیلی سوتەمەنی دابەشکراوە لە پاڕێزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی لە باکووری عێراق کە له ساردترین پارێزگاكانن لە زستاندا. دابەشکردن لە ناوەڕاستی تشرینی دووەم دەستی پێکرد هەروەها بەردەوام دەبێت تا ناوەڕاستی کانوونی یەکەم. ئەم دابەشکردنە تایبەتە بۆ ئاوارەکان کە لەدەرەوەی خێوەتگا دەژین و وەک ئەوانەی لە خێوەتگاکا دەژین پشتگیریان نییه.
ئەیاز فەرحان كه ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ ماڵی برایەکەی ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی قامیشلی لە سووریا بەجێهێشتووه ئێستە لە خانوێكی بەکرێ دەژین لەناوچەی دارەتوو نزیکی شاری هەولێر، گووتی:
" زستانی رابردوو هەموو حەفتەیەک ٢٠ لیتر سووتەمەنیم دەکڕی بە ٢٠ تا ٣٠ هەزار دیناری عێراقی کە زۆر گران بۆمان دەوەستا. تەنها پێنج سەعات سۆپهمان پێدەکرد شەوان بۆ ئەوەی منداڵەکان کەمێک گەرمیان بێتهوه لەگەڵ ئەمەش دا گەرمایی سۆپهكه بەس نەبوو. زۆر سوپاسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکەم بۆ بەرمیلەکانی نەوت کە لەم سەرمایە دەمانپارێزێت لە بەر ئەوەی من ناتوانم سوتەمەنی بکرم بەهۆی نەبوونی کار".
سەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گووتی: " سهرمای تهزێنی زستان مهترسییهكی گهورهیه بۆ سهر ئاوارهكان كه پهناگهی تهواویان نییه. پەنابەرەکان و ئاوارەکان و كۆمهڵگه خانەخوێکان گشتیان تاڵییان چهشتووه. ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە لە کار کردن لەگەڵ تیمی نیودەوڵەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان و هاوبەشە مرۆییهكانی و دهسهڵاتدارانی حکومەت بۆ پشتگیری و هاریکاری هەرە شكستبارهكان به بەدابەشکردنی سووتەمەنی و كهرهستهی تر كه پێویستییان پێ دهبێت وەک سۆپە و بەتانی زستانی بۆ خۆپاراستنیان لەو سەرمایەدا".
بەگوێرەی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ نزیکەی ٣.١٩ ملیۆن عێراقی لەماوەی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئاوارەبوون. تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان ئامێری بەرێوەبردنی زانیاری وە داتای دەربارەی دۆخ و شوێنی ئاوارەکان هەروەها داتای بۆ پێویستەکانی ئاوارەکانی عێراق بەڕیوە دەبا. تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتگیری دهكرێت لە لایەن مەکتەبی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پێوەندیمان پێوە بکەن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق. ساندرە بلاک ژمارەی تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.