چوار شەممە, 02 کانونی یەکەم 2015 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ئیدانه‌ی به‌نهێنی كوشتنی موحه‌ممه‌د خه‌لیلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات

به‌غدا، ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی به‌نهێنی كوشتنی موحه‌ممه‌د خه‌لیل ده‌كات كه‌ ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو.

شایانی باسه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوكدا ته‌قه‌یان له‌و‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ كرد كه‌ موحه‌ممه‌د خه‌لیل و خێزانه‌كه‌ی تیدابوو.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "من به‌ توندی ئه‌م كاره‌ بێپاساوه‌ ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م و داواش له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م كه‌ تاوانباران به‌ سزای ره‌وای خۆیان بگه‌یه‌نێت".

هه‌روه‌ها، به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و حكومه‌تی عیراق ده‌كات.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.