له‌مباره‌وه نوێنه‌ری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و به‌رپرسی مافی مرۆڤی یونامی به‌رێز فرانسێسكۆ مۆتا وتی "من هاوغه‌می گه‌رمی خۆم بۆ قوربانییانی ئه‌م هێرشانه و خانه‌واده‌كانیان ده‌رده‌بڕم".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی هیچ جۆره پاساوێكی بۆ نییه و به‌گوێره‌ی یاسای عیراقی و جیهانیش له تاوانه هه‌ره گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت".
به‌ڕێز مۆتا زیاتر داوای له حكومه‌تی عیراق كرد بۆ "دڵنیابوون له چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ برینداره‌كانی ئه‌م هێرشه قێزه‌ونانه و هه‌روه‌ك چۆن داوای گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنیكیشی كرد بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تاوانباران په‌لكێشی دادگا بكرێن".