سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 03:00

راگه‌یاندنی وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی به‌غدا

نیویۆرك - ١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥: له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هه‌ر دوو هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣٠ تشرینی دووه‌می به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ كوشتنی ١٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداركردنی چه‌ندانی تر كه‌ زۆربه‌یان به‌شداربووی رێوره‌سمی چله‌ی ئیمامی حوسێن‌ بوون. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕێزیان سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو كاره‌ تیرۆریستییانه‌ به‌هیچ كڵۆجێك پاساویان نییه‌. ئه‌و هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه‌ هه‌رچی زووه‌ تاوانبارانی ئه‌م جۆره‌ تاوانه‌ قێزه‌ونانه‌ په‌لكێشی به‌رده‌م دادگا بكرێن .

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی)شی بۆ عیراق دووپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ بنبڕكردنی تایه‌فه‌گه‌ری و په‌ره‌دان به‌ گیانی یه‌كییه‌تی و ئاشته‌وایی نیشتمانی.

 

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.