سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 03:00

ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ ڕێگە ئاسان دەکات بۆ وەزارەتی ناوەخۆی عێراق کە سەردانی ئێنتەرپووڵ بکات

لە ماوەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوەخۆی عێراق، سەردانێکی بۆ خوێندەوەی بارودۆخ کرد بۆ ڕێکخراوی پۆلیسی نیودەوڵەتی بۆ تاوانباران (ئێنتەرپووڵ) لە لیۆن و فەرەنسا بەڕێگەی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ لە عێراق. سەردانەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بوو و رێکخرا لە رێگای تواناسازی لە پرۆگرامی بەڕێوەبردنی کۆچ کردن کە پارەدار کراوە لە لایەن وەزارەتی کۆچکردنی ئوستوڕالی و پاراستنی سنوور.

ئێنتەرپووڵ زۆر فەرمی و تایبەتمەندە لە بەشداری و بەڕێوەبردنی داتا بەتایبەت لە بواری تێپەڕینی سنوور هەروەها پشکنینی و خستنەگەڕی نیودەوڵەتی بۆ بەڕێوەبردنی داتا هەروەها داتای ئێنتەرپووڵیش دەگرێتەخۆ. بەهۆی کۆماری عێراق کە ئەندامێکە لە ئێنتەرپووڵ، سنووری فەرمی عێراق دەتوانێت ئامێری بەشداربوونی داتا بەکاربهێنێ لە کۆچ کردن و کاری بەڕێوەبردنی سنوور.

شەش نوێنەری پایەبەرز لە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئەزموونی تەکنیکی خۆیان گەشەپێکرد لەڕێگەی تۆڕی جیهانی ئێنتەرپوولدا. ئەم نوێنەرانە رەزامەندی خۆیان پێشان دا بۆ بەرزکردنەوەی مێکانیزمی بەڕێوەبردنی سنوور بە ڕێگەی بەشداربونی زانیاری هەروەها ڕاسپاردنی گەشەپێدان بکرێت لە لایەن وەزارەتی ناوەخۆ عێراقدا.

بەهۆی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان سەر بە ڕێکخروای نیودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، زیاتر لە ٣.١٨ ملیۆن عێراقی لە ماوەی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ناو عێراق ئاوارە بوون بەهۆی قەیرانەکانی تازە. لەبەر ئاوارەبوون و کۆچ کردن بۆ ئەوروپا، کۆمەڵە شتێک کە ترسی کۆچکردنی زیاد کردووە، وەک قاچاغچی و بازرگانی بە مرۆڤ هەروەها شێوەکانی تری کۆچ کردنی ناڕێک.

سەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گووتی:" پێویستە بەڕێوەبردنی کۆچ کردن پارەدار بکرێت هەروەها مێکانزمی بەهاناوەچوونی مرۆیی بەهۆی دانانی چارەسەر بۆ قەیرانەکانی عێراق. بەهێزکردنی زنجیرە لە نێوان ئێنتەرپووڵ و وەزارەتی ناوەخۆ عێراقی هەنگاوێکی زۆر گرینگە بۆ ئاسانکردنی کاری بەڕێوەبردنی سنووری عێراقدا. ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە لە کار کردن لەگەڵ تیمی نیودەوڵەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی و نوێنەرەکانی حکومەت بەهۆی پێشخستنی بەهاناوەچوون بۆ هاریکاری چەند ملیۆن عێراقی کە قەیرانەکانی تازە کاریگەری هەبووە بەسەریان".

عەقید عەلی مەهدی سالح لە ئۆفیسی وەزارەت کە بەشداری کردووە لە سەردانەکەدا گووتی:" پێش سەرەتای قەیرانەکانی کۆچ کردن، هاوکاری هەبووە لە نێوان وەزارەتی ناوەخۆ عێراقی و ئێنتەرپووڵ هەروەها بەردەوامی هاوبەشیمان کردووە و بەشداری زانیاریەکانمان توانامان دەدات بۆ کۆنترۆلی داتا بەیسی پاسسپۆرتە وونبووەکان هەروەها دزراوەکان. ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ پشتگیری کردنی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ بۆ ئاسانکردنی پێشخستنی زانیاریەکانمان دەربارەی کۆچ کردن هەروەها بەڕێوەبردنی سنوور.

ئەوە پێنجەمین قۆناغی تواناسازی لە پرۆگرامی بەڕێوەبردنی کۆچ کردن، ئەم پرۆژەیە دەربارەی بەڕێوەبردنی سنوورە تایبەتە بۆ فڕۆکەخانەی بەسرای نیودەوڵەتی بەڕێگەی راهێنانی تواناسازی هەروەها پێشخستنی هەنگاوەکانی کارکردن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچی عێراق و وەزارەتی کۆچکردنی ئوستوڕالی و پاراستنی سنوور و حکومەتی عێراقی.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پێوەندیمان پێوە بکەن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق. ساندرە بلاک ژمارەی تەلەفۆن:
٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یاخود
ئەڵڤینە سامجاون. ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.