یەک شەممە, 15 تشرینی دووەم 2015 03:00

یونیسكۆ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پاراستنی زۆنگاوه‌كان كلیلی پته‌وكردنی فره‌كه‌لتوریی عیراقه‌

به‌غدا، ١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- له‌ كۆتایی سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌یان بۆ زۆنگاوه‌كان و ده‌وروبه‌ری مێژوویی شاره‌كانی میزۆپۆتامیا، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین و نوێنه‌ری یونیسكۆ له‌ عیراق ، به‌ڕێز ئاكسل پلازێ، هاوبه‌شانه‌ رایانگه‌یاند "ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ پاراستنی شوێنه‌واری سروشتی و كه‌لتوری زۆنگاوه‌كان كه‌ هیمای فره‌شوێنه‌واری و لێبورده‌یین".



له‌و سه‌ردانه‌یاندا، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چاویان به‌ قایمقامی جبایش و پیاوماقوڵان كه‌وت كه‌ ئه‌وانیش به‌ڵێنی پاراستنی ئه‌م شوێنه‌واره‌ كه‌لتورییه‌ گرنگانه‌یان دا.

ئه‌م سه‌ردانه‌ كاتێك رێكخرا كه‌ حكومه‌تی عیراق به‌مداوییه‌ داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ زۆنگاوه‌كان و شاره‌كانی ئوور و ئوروك و ئه‌ریدۆ بخرێنه‌ ناو لیستی شوێنه‌واری جیهانیی یونیسكۆوه‌.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز بوستین وتی " زۆنگاوه‌كان له‌رووی مێژووییه‌وه‌ رۆڵێكی زۆر گرنگیان بینیوه‌. من پیرۆزبایی له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی رۆڵی گرنگی ئه‌م سێسته‌مه‌ ژینگه‌یی و دیمه‌نه‌ رۆشنبیرییه‌ له‌ پێناو گه‌شه‌دانی به‌رده‌وام له‌ عیراقدا".

لای خۆشییه‌وه‌، نوێنه‌ری یونیسكۆ له‌ عیراق وتی "له‌ راستیدا باشوری عیراق بێشكه‌ی چه‌ندان شارستانیی سه‌ره‌تایی بووه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. پاراستنی پاشماوه‌كان له‌ ئوروك و ئوور و ئه‌ریدۆ ، كه‌ هه‌م بێشكه‌ی كه‌لتوری میزوپۆتامیا و زۆنگاوی سروشتی و هه‌میش سه‌رچاوه‌ی سرووشن، ئه‌ركێكی گرنگی عیراق و جیهانیشه‌".

زۆنگاوه‌كانی میزوپۆتامیا كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باشوری عیراق و به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ "ئه‌لئه‌هواڕ"یش ناسراون زۆنگاوی ده‌گمه‌نن له‌ ناو دیمه‌نێكی بیابانیدا. ئه‌و زۆنگاوانه‌ هه‌ڵگری ئاوی خاوێنی ئیكۆسیسته‌من و بوونه‌ته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی كێوی و چه‌ندان جۆری ماسی و باڵنده‌ش. پانتایی ئه‌م زۆنگاوه‌كان تا ساڵه‌كانی حه‌فتایه‌كان ٢٠ هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ بوو له‌ نزیكی پێكگه‌یشنی هه‌ردوو روباری دیجله‌ و فوڕاتدا.

له‌ كاتیكدا شوێنی‌ ئه‌م زۆنگاوانه‌ به‌درێژایی چه‌ندان هه‌زار ساڵ له‌ نێوان ٣-٤هه‌زاری پێش میلاد به‌ره‌و باكوری رۆژئاوا چووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی دروستبوونی چه‌ندان شارستانی سه‌ره‌تایی وه‌ك ئوروك و ئوور و ئه‌ریدۆ. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سه‌رچاوه‌ی نوسین و چه‌ندان ئه‌ندازه‌ی ته‌لارسازی و په‌یدابوونی چه‌ندان كۆمه‌ڵگا له‌ باشوری میزوپۆتامیا له‌م شوێنه‌ی كه‌ به‌ بێشكه‌ی شارستانیش ناوزه‌د ده‌كرێت سه‌ریان هه‌ڵداوه‌. كه‌لتوری سۆمه‌ریش كه‌ به‌ نوسینی بزماریش ناسراوه‌ له‌م زۆنگاوانه‌وه‌ سروشی وه‌رگرتووه‌. ‌

له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ و له‌سه‌ر ئه‌ركی دارایی حكومه‌ت و رێكخراوی یونیسكۆ و به‌رنامه‌ی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شانه‌ پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عیراق له‌ باشكردنی به‌ڕێوه‌بردنی سروشتی و كه‌لتوری زۆنگاوه‌كانی باشوری عیراق وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنیان بۆ لیستی شوێنه‌واری جیهانی یونیسكۆ.

بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتی و په‌ره‌دانی درێژخایه‌ن به‌ ژیانی كۆمه‌ڵگاش به‌ڕێوه‌بردنی زۆنگاوه‌كانی میزوپۆتامیا كاری له‌پێشینه‌ن.

****

بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ :

سیمان هونه‌یدی ، یارمه‌تیده‌ری راگه‌یاندنی گشتیی رێكخراوی یونیسكۆ له‌ عیراق به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٢٦٥٩٠٢٤٤٠ یان به‌ ژماره‌ فاكسی +٩٦٢٦٥٩٠٢٣٥٠ یانیش به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یانیش به‌ :
به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.