یەک شەممە, 15 تشرینی دووەم 2015 03:00

جێنشینی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ركه‌وتنی رزگاركردنه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌كات

به‌غداد، ١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی تر به‌سه‌ر داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا له‌ شه‌نگال ده‌كات.

به‌ڕێز بوستین له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه‌ تیرۆر له‌رێگه‌ی هه‌وڵه‌ هه‌ماهه‌نگكراوه‌كاندا بنبڕ ده‌كرێت".

وێڕای "به‌ توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌ ١٣ی تشرینی دووه‌مدا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای به‌غدا روویاندا"، به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها وتیان "ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ به‌ هیچ جۆرێك پاساویان نییه‌ و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونانه‌ش پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ په‌لكێشی دادگا بكرێن".

ئه‌و زیاتر وتیشی "ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ دژی داعش به‌ده‌ست دێن نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌ تیرۆر و توندڕه‌وی له‌ عیراق خه‌ریكه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن. هه‌روه‌ها، هه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌كانی دوژمنانی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆر و كۆمكوژی دژی خه‌ڵكی عیراق هه‌رگیزاوهه‌رگێز سه‌ركه‌وتوو نابن".

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.