دوو شەممە, 28 ئەیلول 2015 15:34

هاوەڵێتی بۆ ئاشتی ... سەربەرزی بۆ هەمووان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

نوسینی: سه‌نا كه‌ریم / نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق

خەڵکی لەسەرانسەری جیهان و لە ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی رۆژی جیهانی ئاشتی دەکەنەوە.

لەم بۆنەیەدا، چەندین ڕێوڕەسمی پڕ مۆسیقا و ئاشتی و خۆشی بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە لە شاری بەغدا ڕێکخران.

هەوادارانی مۆسیقا کاتێكی خۆشیان لەگەڵ موزیکژەنی بەناوبانگی عیراقی نەسیر شەمما لە تەلاری شانۆی نەتەوەیی لە بەغدا بەسەربرد. مەبەستیش لەو کۆنسێرتە کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بوو بۆ ئاوارە ناوەخۆییەکان.

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین وتی: "من لە هۆڵێك ئامادەم کە پڕە لە خەڵکی خۆشەویست ، کە هاتوون ئاهەنگ بۆ ژیان و جوانیی و ئاشتی بگێڕن" بەڕێزیان هەروەها وتیان: "بنیادنانی ئاشتی لەڕێگەی مۆسیقا و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و بە تەباییەوە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەو برینانەی کە لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییانەی لەدژی هاوڵاتییانی عیراقی درووست ببون."

کۆنسێرتەکە بە ژەنینی مۆسیقای مارشی نیشتیمانی و بە هەڵسانە سەرپێی ئامادەبووان کۆتایی پێهات. بەڕێز نەسیر شەمما لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسی: "ئەو خەڵکانەی کە ئارەزووی جوانیی و ژیان و خۆشیی دەکەن شایستەی هەموو هەوڵێکن بۆیان بدرێت... ئەی بەغدا ئێمە دەمانەوێ تۆ بکەین بە پایتەختی ئاشتی و دایکی هەموومان".

بەهەمان شێوە و لە شاری بەغدا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە هاوبەشی لەگەڵ گروپێکی خۆبەخشانی عیراقی هەڵسان بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند کەسێکی ڕێبوار دەربارەی یادکردنەوەی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانی ئاشتی. "هاوەڵێتی بۆ ئاشتی ... سەربەرزی بۆ هەمووان". یەکێک لەوانەی کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامدرا وتی:"ئاشتی و سەربەرزی بریتین لە ماف نەک داواکاری" ئەمەش کورتکراوەی حەز و ئارەزووی هەموو هاوڵاتییانی عیراقە.

 

1  1t  

IMG 7357 2t   DSC8566

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 28 ئەیلول 2015 15:40
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.