یەک شەممە, 06 ئەیلول 2015 11:46

ژمارەی ئاوارەکانی عێراق بەرەو هەڵکشانە گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

عێراق/ دوێنی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دوایین ئامارەکانی راگەیاند. تۆمارەکە دەریخست کە ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە٣،١٧٦،٩٤٦ ئاوارەی عێراقی (٥٢٩،٤٩١ خێزان) لە سەرتاسەری عێراق لە نێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تاکو ١٣ی ئاب ٢٠١٥.

بەگوێرەی ئەم زانیاریانە وشێوازی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان، تیمی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پلانی شێوازی بەهاناوە چوونی مرۆڤایەتی بۆ ٣.٢ ملیۆن ئاوارە دانراوە.

زۆربەی ئاوارەکان لە (٧٠٪) لە شوێنی تایبەت دەژین لەمانەش(٣٩٪) لە خانوی کرێدا دەژین، و (٢٩٪) لە گەڵ خێزانە خوێکاندا دەژین، (١٪) لە هۆتێڵ ومۆتێڵ دەژین، وە هەروەها ١٩٪ لە شوێنی هەستیار ئەژین، (٩٪) لەو باڵە خانانەی کەتەواو نەکراون، (٥٪) لە شوێنە ئایینیەکان، (٤٪) لە شوێنی نافەرمی، (٨٪) لە خێوەتگا وە (٣٪) لە شوێنی نەزاندراو دەژین.

گرووپی خەمڵانی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان ئامانجی بەدواداچوونەوەی داتاکانی هەیە لە رێگای سەردانی ڕاستەوخۆ بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان. لە سێ مانگ زیاتر کە لە مانگی ئایار تاکو ئاب، گرووپی خەمڵاندن داتایەکی زۆری کۆ کردەوە دەربارەی ئەو ئاوارانە کە زۆرترین زیانیان بەر کەوتووە، پێویستی هەنووکیەکان، مەبەستەکان وە هەروەها بوارەکانی تر.

داتا کۆکراوەتەوە لە رێگای تیمی خەمڵاندن و بەهاناوەچوونی خێرا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق کە ١٤٠ کارمەند لەخۆ دەگرێت و پشت دەبەستێ بە زیاتر لە ١،٣٠٠ راوێژکار لە تەواوی ووڵاتدا.

ئەم خوولە تۆماری بە داداوچوونی ئاوارەکان هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئەوانەی کە لە شوێنی کرێدا دەژین (خانووی کرێ، هۆتێڵ ومۆتێڵ)، نزیکەی ٣٩٪ لە ژمارەی ئاوارەکان (١،٢٣٣،٦٤٢ کەس یاخود ٢٠٥،٦٠٧ خێزان)، زیاتریاندەکەونە پاڕێزگاکانی هەولێر، کەرکوک، بەغدا وسلێمانی.

ئەم داتایا دەریدەخات کە (٩٤٪) نیازی گەڕانەوەیان هەیە بۆ شوێنی خۆیان. وە هەروەها رێژەیەکی یەکسانی لە (٩٤٪) هەست بە ئارامی دەکەن لە شوێنی ئاوارەبوونیان، بەڵام لە (٦٪) هەستی ترسیان هەیە لە شوێنی ئاوارەبوونیان. دەردەکەوێ کە پێوستی سەرەتایی هەیە بۆ پەناگە، وەلە دوایشدا کار و ئاو.

هۆکاری هەرە سەرەتایی ئاوارەبوون، توندوتیژی وپێکدادانی چەکداریە ، (٩٦٪)،مەترسی ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ سەر خێزانەکانیان (٢٪)، وەهەروەها ئەندامی خێزانی کوژراو لە توندوتیژیش لە (١٪).

سەڕۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گووتی:" ئاوارەبوون لە عێراق بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی بەردوامی توند وتیژی، ئاوارەکان بەملیۆنەها ماڵەکانی خۆیان بەجێ دەهێلن. بەپێی بەکارهێنانی سەرچاوی سامانەکان بەشێوەیەکی کاریگەر بۆ هاوکاری ئاوارەکان کەزۆرترین زیانیان بەر کەوتوە، زۆر گرینگە کە کۆمەڵەی مرۆڤایەتی بەردەوام بێ لە نوێکردنی زانیاریەکان دەربارەی پێویستیەکانی ئاوارەکان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کاردەکات لەگەڵ تیمی هاریکاری مرۆڤایەتیی لە وڵاتسەر بە نەتەوەی یەکگرتوەکان، هاوبەشەکانی بواری مرۆڤایەتی وحکومەت تاکو بگات بە ناوچەکانی تر بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ رزگارکردنی ژیانی مرۆڤایەتی کە پێویستە.

دواین داتای تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان کە سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، سێتی زانیاری، نەخشەی داینامیکی ئاوارەکان، وەهەروەها بۆ بۆ بەرهەمی پێشوویی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان، ئەتوانن بیدۆزنەوە لە:
http://iomiraq.net/dtm-page

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پێوەندیمان پێوە بکەن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق.

ساندرە بلاک ژمارەی تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یاخود

لۆرا نیستری، ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.