راسپارده كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. هه‌ندێ له‌و راسپاردانه‌ش بریتی بوون له (١) ته‌رخانكردنی گۆژمه‌یه‌ك و پشتگیریكردن له جێبه‌جێكردنی "پلانی تایبه‌تیی ته‌نگه‌تاوی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش" كه بارودۆخی ئێستای ژنان و كچان به‌هۆی شه‌ڕی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )ه‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و (٢) داواكردن له حكومه‌ت بۆ راگه‌یاندنی رۆژی ١٥ی ئاب وه‌ك "رۆژی نیشتمانی بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژیی سێكسی له‌شه‌ڕدا" و (٣) گه‌شه‌دان به به‌رنامه‌كانی راگه‌یاندن بۆ په‌ره‌دان به ئاشتی و لێبورده‌یی كه‌لتوری بێ‌توندوتیژی و ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌مه‌به‌ستی به‌گژاچوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی و (٤) داواكردنی كۆتا، كه له ٣٠٪ كه‌متر نه‌بێت، بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ژنان له لێژنه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و لێژنه‌كانی گفتوگۆ و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕ.
كۆنفرانسه‌كه له راگه‌یاندنه‌كه‌یدا پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.