بهڕێز كوبیش لهمبارهوه وتی: " لەم جەژنەدا و لەم بارودۆخە نالەبارەدا، دڵ و گیانمان لەلای ئەو خەڵکە لێقەوماوانەیە کە بە ملیۆنان کەس لە ماڵ وحاڵی خۆیان و لەگوندەکانیان و لە شارەکانیان دەربەدەربوونە، بەهۆی ئەو لێشاوە توندوتیژییەی ڕووی لێ کردوون و ئەوانیش بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی خۆیان ڕایان کردووە." بەڕێز یان کوبیش هەروەها وتی:" لە ئەستۆی ئێمەدایە کە هاوکاری حکومەتی عیراق بکەین لە میانەی ئاسایی کردنەوەی ئەم بارودۆخە و یارمەتییان بدەین لەم بارودۆخە نالەبارەدا بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە لێقەوماوانە بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بە سەربەرزی بژین".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها هیوای خواست کە "گیانی تەبایی و بەیەکەوە ژیان ئاسایش و بەرەوپێش چوون بۆ عیراق فەراهەم بکات و بە گیانی برایانە و لێبووردەیی و دادپەروەرانە لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن".