پێنج شەممە, 18 کانونی یەکەم 2014 15:54

ناوەندی فریاگوزاری وەڵامدانەوەی پاڵپشتی دارایی 14.9 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەنێرێت بۆ هاوکاری کردنی ئاوارە نوێیەکان لە عێراق

هەولێر، 18 ی دیسەمبەری 2014: ڕێکخەری کۆمەکی فریاگوزاری ڤالێری ئامۆس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە ناوەندی فریاگوزاری وەڵامدانەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ هاوکاری کردنی ئاوارە نوێیەکان لە عێراق.

 

"ئەم بەژداری پێکردنە بە شێوەی کاتی دەدرێت بە زیادبوونی بەردەوام لە ئاوارەبوونی دانیشتوانانی عێراقی لەوەتەی مانگی ئەیلول، "جاکلین بادکۆك، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سکرتێری گشتی و ڕێکخەری مەدەنی و مرۆیی بۆ عێراق، گووتی. "نیگەرانی پیشانی کۆمەڵگای مرۆیی دەدات سەبارەت بە کەم و کورتی پاڵپشتیە داراییەکان بۆ ئاوارە نوێیەکان."

پاڵپشتیە داراییەکان یارمەتی وەڵامدانەوەی زۆرترین پێویستیەکان دەدەنەوە بۆ زیاتر لە 200000 خەڵکی ئاوارەی نوێ لە باکور و ناوەڕاستی عێراق لەوەتەی مانگی ئەیلول. چاڵاکیەکانی ڕزگارکردنی ژیان لە ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێبوون، کەل و پەلە سەرەکیەکانی ناو ماڵ، خۆراك، تەندروستی، پاراستن، و ئاو و خاوێنکردنەوە یارمەتی خێزانانی ئاوارە دەدەن لە کاتە ناخۆشەکانیان.

هاوکاری فریاگوزاری دابین دەکرێت لەو ناوچانەی کە بەشێکی گەلێك زۆر لەوانەی کە ئاوارەبوون لەوەتەی مانگی ئەیلول جەختیان لەسەر کراوەتەوە. ئەو ناوچانە لەوانە پارێزگاکانی کەرکوك و ئەنبار؛ ناوچەکانی کفری و خانەقینی باکوری دیالە؛ و هەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی.

ئەمە بریتی یە لە یەکەم تەرخانکردن لەلایەن ناوەندی فریاگوزاری وەڵامدانەوەی پاڵپشتی دارایی  CERF  لەدوای چاوپیاخشاندنەوە بە پلانی وەڵامدانەوەی ستراتیژی لە مانگی ئۆکتۆبەری 2014 . ئەمەش لە وەڵامدانەوە دێت هەروەك بارودۆخە مرۆییەکان لە عێراق بەردەوامە لە بەرەو خراپی چوون و پێویستی بۆ دەستپێشخەریەکانی ڕزگارکردنی ژیان لەسەرووی پاڵپشتی داراییەوەیە. لەگەڵ بەشداریکردنەکانی پێشوو کە نزیکە لە شەکەتبوون، پاڵپشتی دارایی مرۆیی نێودەوڵەتی زیاتر بەپەلە پێویستە.

جاکلین بادکوك گوتی "ئێمە بەو هیوایەین ئەو پاڵپشتیە داراییانە دەست پێبکات بە پاڵپشتی دارایی زیاتر کە ڕێگە بە ئێمە دەدات بۆ ئەوەی کاربکەین بە تایبەتی لە کەرکوك و ناوچەکانی تر کە هەزاران خەڵکی ئاوارەی نوێ وەردەگرن، ".

زیاتر لە 2 ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق لە وەتەی مانگی کانوونی دووەم ئاوارەبوون بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی، کە ئەمەش وای لێدەکات ببێتە ئاڵۆزترین قەیرانی مرۆیی لە تەواوی جیهان ئەمڕۆ. ئەمەش لەگەڵ ئەوەی بۆ زیاتر لە 228000 پەنابەری سوری کە لە ووڵات نیشتەجێ کراون، هەروەك خەملاندنێکی یەك ملیۆن ئاوارەی عێراقی بۆ ماوەی دە ساڵەی ڕابردوو.

لەو 5.2 ملیۆن ئاوارەی سەرتاسەری عێراق کە ئێستا پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارەبوون 1.5 ملیۆن لە کۆمەڵگا خانەخوێکانن و 1.7 ملیۆن ئاوارەنەبوون، بەڵام زۆر هەژارن، لە ناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی حکومەت دەژین و لە ژێر هێلی هەژاریەوەن.

لەوەتەی ساڵی 2006، 125 ووڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەیەك لە کۆمەك بەخشانی تایبەت و حکومەتەکانی هەرێمی بەژداریان کردووە بە 3.7 ملیار دۆلاری ئەمەریکی بۆ کۆمەکی کردنەکە. ناوەندی فریاگوزاری وەڵامدانەوەی پاڵپشتی دارایی زیاتر لە 3.6 ملیار دۆلاری ئەمەریکی بۆ ئاژانسە مرۆییەکانی دابین کردووە کە لە 88 ووڵات و شوێن کاردەکەن.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.