پێنج شەممە, 18 کانونی یەکەم 2014 10:07

دامەزراندنی سەنتەری چاودێری و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و لێژنەی باڵای ئاوارە ناوەخۆییەکان

بەغدا ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٤، ئەمڕۆ د. جاکلین بادکۆک، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و هەماهەنگکاری مرۆیی لە عیراق، و د. صالح موتلەگ، جێگری سەرۆک وەزئرانی عیراق و سەرۆکی لێژنەی باڵا بۆ کاروباری ئاوارە ناوەخۆییەکان سەنتەری چاودێری و هەماهەنگی هاوبەشیان (JCMC) کردەوە. ئەمەش یەکەیەکی نوێ و کارا دەبێت بۆ بەتواناکردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ بەدەمەوەهاتنی کارای قەیرانە مرۆییەکە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتریش لەنێوان دام و دەزگاکانی حکومەت و لەنێوان حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارەکانیشی. 

 

لەمیانەی مەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکە، د. جاکلین بادکۆک وتی: " من زۆر دڵخۆشم بەوەی کە لێژنەی باڵا ڕازی بوو بە دامەزراندنی ئەم سەنتەرە بۆ چاودێری و هەماهەنگی هاوبەش، کە تیایدا ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت هاوکاری تەکنیکی بۆ حکومەتی عیراق دابین بکات. هاوکاریەکانیش بە گوێرەی پێویستی و لەکاتی هاتنەپێشەوەی کۆسپ وتەگەرە لەبەردەم گەیاندنی هاوکاریەکان دەبێت، هەروەها لەکاتی ئەنجامدانی کارە پێویستەکانیش بە مەبەستی دابینکردنی باشترین و کاریگەرترین و ڕیکترین هاوکاری و بەدەمەوەهاتنی لێقەوماوانی ئەم قەیرانە مرۆییە".  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.