ئه‌و پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، ده‌كات بۆ ئاره‌زوویان بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به رێككه‌وتن كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عیراقییه‌كاندایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تر له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، به‌ڕێز جه‌نابی سكرتێر هانی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی تر بخه‌نه سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه و (یونامی)ش بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر پشتگیریكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه پێسپێردراو (ماندێت) ه‌كه‌یدا هه‌ر له دۆخی ئاماده‌باشیدا ده‌بێت .
نیویۆرك ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤