سێ شەممە, 09 ئەیلول 2014 09:33

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌سندكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی ده‌كات

به‌غداد، ٨ ئه‌یلولی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له‌ راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق و په‌سندكردنی به‌رنامه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی،  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ره‌خساندنی هه‌ل و هیوا بۆ عیراقییه‌كان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی".  

 

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گرفته‌ مرۆیی و ئابوری و ئاسایشییانه‌ی كه‌ به‌رۆكی عیراقیان گرتووه‌، من ئه‌م هه‌له‌ بۆ هاندانی حكومه‌ت ده‌قوزمه‌وه‌ بۆ كاركردنی كاریگه‌رانه‌، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م گرفتانه‌ و به‌تایبه‌تتریش به‌هه‌ندوه‌رگرتنی هه‌ره‌شه‌كانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی عیراق". 

وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی تازه‌‌ له‌ هه‌ر هه‌وڵێكی بۆ په‌ره‌دان به‌ هاوكاریی فراوان بۆ عیراق له‌ قوناغه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من به‌ تاسه‌وه‌ ده‌ڕوانمه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی و كابینه‌كه‌ی و هانی هه‌موو په‌یوه‌نددارانیش ده‌ده‌م بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنیان له‌ پشتگیریكردن له‌ هه‌وڵه‌كانی".  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.