سێ شەممە, 09 ئەیلول 2014 09:20

راگه‌یاندنی وته‌بێژی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق

نیو یۆرك - ٨ی ئه‌یلولی ٢٠١٤ ‌: سكرتێری گشتیی ده‌ستخوشی له‌ پێكهێنانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق كرد و پیرۆزباییشی له‌ حه‌یدره‌ ئه‌لعه‌بادی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ‍ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ دابینكردنی ئاشتی و ئارامیی سیاسی له‌ وڵاته‌كه‌دا. 

 

به‌رێز سكرتێری گشتی داوا له گشت سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ بنیاتنانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌گوڕه‌ی ئێستا بۆ دڵنیابوون له‌ بڕیاردانی به‌په‌له‌ بۆ دانانی وه‌زیره‌كانی به‌رگری و ناوخۆ. 

وێڕای ستایش كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی، بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی له‌م كاته‌ راگوزارییه‌دا، جه‌نابی سكرتێر هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه‌ ئه‌و كارنامه‌ حكومییه‌ی ئه‌مڕۆ په‌سندكرا له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه‌كانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی عیراق. 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان‌ به‌ تاسه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌ی عیراق له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عیراق سه‌ره‌ڕای روبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌ندان گرفتی‌ سه‌ختیش.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.