سه‌رباسی ئه‌مساڵ بریتی بوو له :"له ئاشتی ماڵه‌وه بۆ ئاشتیی جیهان : ده‌با دژی سه‌ربازبوون بوه‌ستین و كۆتایی به توندوتیژیی دژی ژنان بهێنین".
هه‌ڵمه‌تی ١٦رۆژهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق به وێنه‌كانی"رۆژی پرته‌قاڵی" له ٢٥ی تشرینی دووه‌م ده‌ستی پێكرد كه ئه‌و رۆژه هه‌ر خۆشی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه له ساڵی ١٩٩٩ وه‌ك "رۆژی جیهانی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی دژی ژنان ناسراوه. له وێنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی نێر ومێی یونامی و ئاژانسه‌كانی تر له عیراق دیارن به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان و سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ پهرهپێدانیشهوه.
ئه‌و وته‌یه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه ده‌ڵێت "یه‌كگرن بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژیی دژی ژنان" له ٢٥ی هه‌رمانگێك وه‌ك "رۆژی پرته‌قاڵی" پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو چونكه ره‌نگی پرته‌قاڵی هیمایه بۆ هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی دژی ژنان و كچان.
له رۆژی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌توندی داوای له سه‌ركرده عیراقییه‌كان كرد بۆ "نانی هه‌نگاوی تۆكمه بۆ به‌كاربردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی توندوتیژیی خێزانی ده‌كه‌ن به راپێچكردنی تاوانباریشهوه بۆ به‌رده‌م دادگا هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامی باشتر بۆ ژنان و كۆمه‌ڵگاكان."
به‌ڕێزی داوای گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیشی كرد له‌و بیركردنه‌وانه‌ی كه رێگه به به‌رده‌وامبونی توندوتیژی ده‌ده‌ن و داخیشی خوارد كه له عیراق "تا ئێستاش توندوتیژی له ماڵ و قوتابخانه و له شوێنی كاركردن و له كۆمه‌ڵگادا روبه‌رووی ژنان ده‌بێته‌وه " سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی "ستراتیژی نیشتمانی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٧ " كه چه‌ند مانگێك پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له مانگی ئاداری ٢٠١٣دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درابوو.
دوو رۆژ دواتر‌و له ٢٧ی تشرینی دووه‌مدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "پێشانگای هونه‌ری و به‌رنامه"ی ئه‌نجامدا كه چه‌ندان كاری هونه‌ری بۆ به‌تواناكردنی ژنانی له‌خۆگرتبوو له‌لایه‌ن "سه‌ندیكای هونه‌ره‌كانی عیراق" ه‌وه كه بریتی بوو له‌نێوان چه‌ندا شتی تردا درامای سه‌ماكردن به ناوی "تۆ و ئه‌و" و پێشكه‌شكردنێكی موزیكی له‌لایه‌ن موحه‌ممه‌د ئه‌لعه‌تتار كه ٥ گۆرانی له‌خۆگرتبوو به ئامێری عود له‌گه‌ڵ نمایشكردنی چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری و وێنه‌ی فۆتۆگرافی ژنان و كچاندا.
له وته‌ی دهستپێكیشی له "به‌رنامه"كه‌دا، به‌ڕێز جۆرجی بوستین جێگری نوێنه‌ری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری رامیاری وتی "بواری رامیاری و ئاسایش و ده‌زگاكانی به‌كاربردنی یاسا پێویستیان به ژماره‌ی زیاتری ژنان هه‌یه و هه‌روها پێویسته هه‌لی ئابوری و كاری شیاویش بۆ ژنان بڕه‌خسێنرێن.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "شێوازی ئاڵۆزتر پێویسته په‌یڕه‌و بكرێت. پێویسته مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندن وانه‌ی مافی مرۆڤ و رێزی دوولایه‌نه و هاندانی گه‌نجان بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی دژی ژنان و كچان بگرنه خۆیان".
به‌ڕێز بوستین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان و كچان په‌یوه‌ندییان به مامه‌ڵه‌ی خراپ و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و نوێنه‌رایه‌تیی و به‌شداریی نایه‌كسانی ژنان له سیاسه‌ت و ئاسایش و ده‌زگا یاساییه‌كاندا هه‌یه." ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئاماریشی خسته‌ڕوو كه به‌گوێره‌یان ژنان و كچان به‌رده‌وام "ڕێژه‌ی به‌رزی قوربانی و رزگاربووی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری پێكده‌هێنن به توندوتیژی خێزانی و كوشتنی ناموس و خه‌ته‌نه‌كردن و به‌شوودانی زورهملێی پێشوهختهشهوه."
له‌و "به‌رنامه"یه‌دا، به‌رپرسانی عیراقی و سه‌ركرده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق به به‌رپرسی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان ، (فرانس گویو)شه‌وه كه له په‌یامه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی رۆژی توندوتیژییه‌وه پێویستبوونی به‌رده‌وامبونی كاركردنی له‌و رۆژه خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌تواناكردنی ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چێژ له سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ئاسایشی ئابوری وه‌رگرن. خاتو گوی وتی "ئه‌وه گرنگه كه هه‌موو عیراقییه‌كان پشتگیری له‌م ئامانجه بكه‌ن."
له‌و به‌رپرسانه كه بۆنه‌كه‌یان زیاتر رازاندبۆوه ئه‌ندام په‌رله‌مانان د. ئینتیسار ئه‌لجبوری، به‌رپرسی لێژنه‌ی ژنان و منداڵان له په‌رله‌مان، و سهللامه ئه‌لخه‌فاجی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ، و چالاكوانی بواری ژنان شه‌زا ئهلبۆسی بوون.
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ كاروباری ژنانیش، سه‌لما جابو، ئاماده‌ی بۆنه‌كه بوو كه تیێدا نزیكه‌ی ٤٠ تابۆساز وینهكانیان له پێشانگایه‌كدا نمایش كرد كه له ناویاندا دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌نجیش هه‌بوون كه بریتی بوون له قهمهر هاشمی وێنه‌گری ته‌مه‌ن ١٠ ساڵه كه به دوو وێنه له‌سه‌ر كچی هه‌رزه‌كار به‌شداری كردبوو و ئوزال ئودای ته‌مه‌ن ٩ ساڵه كه به ٣ تابلۆ له‌سه‌ر خانمی تازه‌باو به‌شداری كردبوو.
"به‌رنامه"كه به كورته فیلمێك ده‌ستی پێكرد كه "به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك میلیۆن"ی نیشان ده‌دا و كۆتاییشی به دابه‌ش كردنی خه‌ڵاتی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێز بوستینه‌وه هات.
چالاكییه‌كی تریش بۆ به‌هێزكردنی توانای ژنان كه خولێكی راهێنانی دوو رۆژه بوو له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كان و پێوه‌ره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌نوسه مێیینه‌كان له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامییه‌وه ئه‌نجامدرا كه تێیدا ٢٧ ئه‌ندامی مێی راگه‌یاندن له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا به‌شداربوون.
چالاكی زیاتر سه‌باره‌ت به رۆژی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی دژی ژنان له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری كه به رێوره‌سمه‌كانی رۆژی مافی مرۆڤ له ١٠ی كانونی یه‌كه‌م ده‌گه‌نه چڵه‌پۆپه.