نه كه‌س ده‌توانێت شكست به عیراق بهێنێت و نه كه‌سیش ده‌توانێت وڵاته‌كه‌تان پارچه پارچه بكات.
چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ لێره ده‌یبینین توێژی گه‌نجی عیراقه له هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان كه به یه‌كه‌وه له پێناو ئاشتی كۆبوونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م قهسهكهر له لێژنه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی كۆنفرانسه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رگیز بێ گه‌نج به‌دی نایه‌ت.
ئه‌و ئه‌و راستییه‌شی خسته‌ڕوو كه ئاشتی ته‌نها له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌مانه وڵاته‌كه‌ی خۆمم به‌بیر ده‌هێننه‌وه.
وڵاته‌كه‌شم بولگاریا به‌هه‌مان پرۆسه‌ی گۆڕینی دكتاتۆری بۆ دیموكراسی تێپه‌ڕیوه.
له ساڵی ١٩٨٩ كه دكتاتۆری هه‌ره‌سی هێنا من ئه‌و كاته وه‌ك ئێوه گه‌نج بووم و بۆ داكۆكیكردن له دیموكراسی هاتبوومه سه‌ر جاده‌ی پایته‌خت.
من تامه‌زرۆی زورم هه‌بوو كه دیموكراسی سه‌رتاپای وڵاته‌كه‌م دابگرێت و ئاشتیش له هه‌رێمه‌كه سه‌قامگیر بێت.
من له‌و باوه‌ڕه‌م بووم كه ئاسان بێت.
به‌ڵام من هه‌ڵه بووم چونكه ده‌رچوو كه زۆر قورسه.
چونكه هه‌ر دوو ساڵ دوای هاتنی دیموكراسی بۆ وڵاته‌كه‌م شه‌ڕ و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ریان هه‌ڵدا.
كه تێیدا هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی به‌ڵقان له شه‌ڕه‌كانی نه‌وه‌ده‌كاندا كوژران.
هه‌ر زوو ترسی كۆنه‌قین شوێنی تامهزرویهكهمانی گرته‌وه له‌گه‌ڵ ترسی ئه‌وه‌ی قینی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر هه‌ڵبده‌ن و وڵاته‌كه و وڵاتانی دراوسێ كاول بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه نه‌وه‌ی من له پیاو و ژن زۆر له ئێوه ده‌چن له‌و رووه‌ی كه به هه‌مان قۆناغی تامه‌زرۆ و ترس‌دا رۆیشتوون.
به‌ڵام منیش وه‌ك ئێوه هێزی درێژهپێدانم هه‌یه.
چونكه گه‌نجی هه‌ر وڵاتێك به عیراقیشه‌وه خه‌سڵه‌تێكی گرنگیان هه‌یه كه ئه‌ویش مكوڕبوونه.
مكوڕبوونه گۆڕان و بڕوا به ئاینده و توانای پرسیاركردنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
من هیوادارم كه له‌و كاته‌ی عیراق به دۆخێكی دژواری ئاسایش‌دا گوزه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ك پێش هاتنیشم بینیم كه ژماره‌یه‌ك له ده‌ستپێشخه‌ری له رێكخراوه‌كه‌تان بتوانن ......
ئێوه ، گه‌نجی عیراق، له‌سه‌ر قاچی خۆتان ده‌وستن و
وڵاتهكهشتان له‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ وڵاته‌كه دابه‌ش بكه‌ن بپارێزن.
ئێوه گه‌شه به گفتوگۆ ده‌ده‌ن.
ئێوه یارمه‌تی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه پێویستن.
چونكه تاكه رێگه‌یه بۆ دروستكردنی ئاینده.
پێش ئێستا جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ڕوو و ئێمه‌ش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازیمان لێ‌كرد.
ئێمه پشتگیری له هه‌موو ئامانجه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌نجه‌وه هه‌یه.
كه سه‌ركرده عیراقیه‌كان به یه‌كه‌وه بۆ ئیمزاكردنی په‌یمانی شه‌ره‌ف كۆبونه‌وه ئێمه‌ش له‌وێ بووین.
چونكه ده‌مانویست پشتگیری له گفتوگۆ بكه‌ین و
ده‌شمانویست ئه‌و په‌یامه بخه‌ینه‌ڕوو كه هه‌موو سه‌ركرده سیاسی و ئاینییه‌كان پێویسته دژی تیرۆز بوه‌ستنه‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش من له‌م سه‌كۆیه‌وه ده‌مه‌وێ كه دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێوه دبێت.
ئێمه پشتگیری له گهشبینیتان ده‌كه‌ین.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئارهزووهكانتانین و
بۆ به‌هێزكردنی عیراقیش یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین.
ئه‌مانه كاری سهرلیستن كه ئێمه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زۆر گرنگن.
هه‌ر بۆیه‌ش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاره‌كانیدا ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر گه‌نج.
ئێمه وه‌ك به‌شێك له‌و پێشینه كاره توانیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كار بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی یه‌كه‌م ستراتیژی نیشتیمانی گه‌نج له‌م وڵاته كار بكه‌ین.
ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئێستا له‌م وڵاته‌ن و كار راهێنانی پیشه‌یی سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ بۆ گه‌نجان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام من دڵنیام كه ئێوه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی وڵاتی من روبه‌ڕوی چه‌ندان ته‌حه‌ددی ده‌بنه‌وه.
كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره دروست ده‌كات كه ئایه ئێوه له وڵاتی خۆتان ده‌مێننه‌وه یانیش كۆچ ده‌كه‌ن.
من ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه چه‌ندان گه‌نجی ئه‌م وڵاته وه‌ك ئی هه‌ر شوێنێكی تر ده‌یانه‌وێ وڵات جێ بهێلن و له شوێنێكی تر درێژه به ژیان بده‌ن.
به‌ڵام من په‌یامێك بۆ ئه‌وانه ده‌نێرم .
ئێوه بۆ هه‌ر شوێنێك بچن به‌ڵام هه‌ر ئێره كه عیراقه وڵاتی خۆتانه.
به‌ڵام كاتێكیش ده‌چنه وڵاتانی تر ئه‌وه باشترین خزمه‌ت بۆ وڵاته‌كه‌تان هێنانه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئێره.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌ن ئه‌وه بێگومان عیراق سهردكهوێت.
به‌مه‌ش عیراق له پارچه‌پارچه بوون ده‌پارێزن.
به‌م شێوه‌یه وڵاته‌كه نه‌ك هه‌ر به سه‌رچاوه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت به‌ڵكوو به سه‌رچاوه‌ی مرۆییش.
ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆ عیراق پشتگیری لێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه.
پیرۆزبایی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانتان لێده‌كه‌م.
سوپاس