له وته‌كه‌ی له رێوره‌سمی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لێبورده‌یی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا " كه یونامی بۆ پشتگیریكردن له‌م پرۆسه‌یه له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت"
ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و گه‌ڵاڵه یاسایه "پێویسته له‌رێگه‌ی راوێژی فراوانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنفرانسێك ، بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، روون بكرێته‌وه."
له رۆژی لێبورده‌ییدا، یونامی به هاوكاریی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وته راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی دوو رۆژی بۆ"گه‌شه‌دان به لێبورده‌یی و رێزگرتن له مافه‌كانی كهمینهنهتهوهكان" .
به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "من ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مدواییه ده‌كه‌م سه‌باره‌ت گه‌ڵاڵه كردنی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك له ماده‌ی ١٢٥ی ده‌ستووری عیراقدا هاتووه به‌تایبه‌تیش مسۆگه‌ركردنی مافی ئیداری و رامیاری و كه‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و كه‌مینه ئاینییه بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا رێك بخرێن."
ئه‌و وتی "ئێمه له هاوكاریكردنی ئه‌و لێژنه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ داڕشتن و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه یاسایه به‌گرتنه‌به‌ری گه‌شه‌دان به ئامڕازی چاودێری بۆ مسۆگه‌ر كردنی گونجانی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كان و باشترین جێبهجێكردنهكاندا هه‌روه‌ك له ده‌ستووری عیراقیشدا هاتووه. ئه‌و وته‌كه‌ی به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری عیراق ده‌ست پێكرد كه "یه‌كسانی له‌به‌ر ده‌م یاسا به بێ هیچ جیاوازییه‌كی جێنده‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌نگ و ئاین و هۆز و باوه‌ڕ و بۆچوون مسۆگه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ مسۆگه‌ركردنی مافی ته‌واوی ئازادیی ئاینی و بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌وكردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه."
ئه‌و زیاتر وتی "هه‌ر بۆیه پێویسته ژێرخانی یاسایی به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شه بكات كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كاندا بگونجێت و له عیراقیش ئه‌م پێوه‌رانه بخرێنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌و ئه‌و هه‌له‌شی قۆسته‌وه بۆ داواكردن له حكومه‌تی عیراق "بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی یاسایی و ده‌ستوری بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو یاسا و رێوشوێنه‌كان هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و په‌ره‌ش به یه‌كسانی و رێزگرتن له كه‌سه‌كان ده‌ده‌ن به بێ هیچ جۆره جیاكارییه‌ك "
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نمایشه گشتییه‌كه‌ی بنیوه و پره‌نسیپه‌كانی به‌غدادیشی بۆ لێبورده‌یی خوێندووه‌ته‌وه، وتی "پرۆسه‌كه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی پێكه‌ویی بۆ یاساكانی ئێستا و داهاتوو هه‌یه و یونامیش بۆ پشتگیریكردن له‌م پرۆسه‌یه له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت و من دڵنیاشم كه هاوبهشكاره جیهانییهكی تری عیراقیش هه‌ر ئاماده‌ن".
له رۆژی جیهانیی لێبورده‌یی و له باره‌گای سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا، بانكی مۆنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی "لێبورده‌یی به‌ردی بناغه‌ی ئاشتی و ئاشته‌واییه به‌ڵام له‌م دۆخه زۆر خێرا و پڕ گۆڕانه سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا وا ده‌رناكه‌وێت كه ئه‌وه‌نده گرنگ بێت. من له‌م رۆژه جیهانییه‌دا داوا له سه‌ركرده نیشتمانی و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كاریگه‌ریی سیاسی‌یان هه‌یه كه لێبورده‌یی وه‌ك گرێبه‌ستێك كه هه‌موومان به یه‌كه‌وه گرێ بدا له ئامانجه هاوبه‌شه‌كه‌مان بۆ ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و درێژخایه‌ن په‌یڕه‌و بكه‌ن."
رۆژی جیهانیی لێبورده‌یی له ساڵی ١٩٩٥ له‌لایه‌ن یونیسكۆوه راگه‌یه‌ندرا و له‌ساڵی ١٩٩٦یش بۆ یه‌كه‌مجار ئاهه‌نگی بۆ گێڕدرا بۆ دروستكردنی وشیاریی گشتی و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی نه‌بوونی لێبورده‌یی.