به‌ڕێزی یه‌كه‌مجار بوو وه‌ك نوێنه‌ری سكرتێری گشتی سه‌ردانی كه‌ركوك بكات له‌وێش تاوتوێكردنێكی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌و شاره، د. نه‌جمه‌دین كریم، و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڕێز حه‌سه‌ن تورهان، و جێگری پارێزگار، راكان ئه‌لجبوری، ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دوای كۆبونه‌وه‌كان به‌ڕێزیان وتیان "ئێمه، وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی یونامی بۆ گفتوگۆ له نێوان گشت پێكهاته‌كانی عیراقدا، ده‌ورێكی گرنگمان هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری وه‌ڵاتدا بیبینین و به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك." ئه‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان باسكران بریتی بوون له دواكه‌وتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك و ده‌وری گرنگیی شاری ههمهنهتهوهی بێوێنه و ته‌حه‌دییه‌كانی دژواریی دۆخی ئاسایش.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كه‌ركوك ئاماده‌ی رێوره‌سمێك بوو كه بۆ رێزگرتن له گاردی نیپالی رێكخرابوو. له وته‌كه‌شیدا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان بۆ قوربانیدانی سه‌ربازانی نیپالی كرد له پاراستنی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باكوری عیراقدا.
به‌ڕێ ملادینۆڤ له ٥ی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵحی جێگیر سكرتێری گشتیی یه‌كییه‌تی نیشتمانی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێز كه‌ریم سنجاڕی كۆبۆوه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندان پرسی هه‌ڵواسراو وه‌ك دۆخی ئاسایش به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك و موسڵ و قه‌یرانی سوریا و لێشاوی په‌ناهنده و رێككه‌وتنی ئه‌مداوییه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.
یه‌كه‌م سه‌ردانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ شاری نه‌جه‌ف
هه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باكوری عیراق، به‌ڕێز ملادینۆڤ له ٧ی تشرینی دووه‌مدا سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی كرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ چه‌ندان سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئاینی وه‌ك ئایه‌توڵڵا سیستانی و سه‌ید ئه‌لحه‌كیم و موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی سه‌درییه‌كان كۆبۆوه.
دوای كۆبونهوهشی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "له‌سه‌ر پرسی گرنگیی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا هاوڕابووین و هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی عیراقیش پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن له‌سه‌ر یاسای سه‌ره‌كیی چاكسازی كه تا ئێستاش له په‌رله‌مان به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. هه‌موو پێكهاته‌كان پێویسته به‌شداری له چاكسازییه‌كاندا بكه‌ن."
له هه‌فته‌كانی داهاتووشدا به‌ڕێز ملادینۆڤ له سه‌ردانكردنی پارێزگاكانی جۆراوجۆه‌كانی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی كاره له‌پێشینه‌كان و ته‌حه‌دییه‌كانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و ئاینییه‌كاندا.
Photo Gallery: http://www.flickr.com/photos/uniraq/sets/72157637438564995/