به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كان ئێستا ئه‌وه گرنگه كه ئه‌ندامه تازهههڵبژێردراوهكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببنه‌وه و دڵنیایی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور درێژه‌ی ده‌بێت".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من هانی هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنانه به‌یه‌كه‌و كۆببنه‌وه و بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریش له‌سه‌ر پلانی ئاسایشی نیشتمانی رێك بكه‌ون له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستپێشخه‌رییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتگیرییهكان كه ئه‌وانیش پێویسته له‌لایه‌ن ته‌واوی كۆمه‌ڵگاوه له وڵات پشتگیریان لێ بكرێت. بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریش سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌میشه ئاماده‌یه ".