هه‌موو ساڵێك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یادی ئه‌و رۆژه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستوره‌كه‌ی له ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٤٥دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌موو ساڵێكیش ئه‌م رۆژه ده‌بێته بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی لهكاتیخۆیدا بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه وڵاتانی جیهان بۆ كار كردن به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو ئاشتی و گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی مافه‌كانی مرۆڤ به یه‌كتریان داوه.
له ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چه‌مكێك بۆ وڵاته‌كان هه‌یه كه بریتییه له به‌یه‌كه‌وه كاركردن كه هه‌ر به‌مه ئێمه ده‌توانین روبه‌روی تهحهددییهكانی شه‌ڕی چه‌كداری و پرسی ژینگه و چه‌ند پرسێكی تر ببینه‌وه.
ئه‌رێ له‌كوێ ئه‌گه‌ر له عیراق نه‌بێت پێویستی كاركردنی به‌یه‌كه‌وه زیاتر به‌رچاوه؟
عیراق وڵاتێكه كه هه‌موو رۆژێك سه‌ركه‌وتنی بواری ئاسایش و گه‌شه‌پێدان له ئه‌نجامی كاركردنی به‌یه‌كه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان به‌خۆوه ده‌بینێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاكان دوژمنایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی شه‌ڕو ئاژاوه. ده‌با ئه‌و بوارانهتان بۆ بخه‌مه‌ڕوو كه ده‌سكه‌وتی به‌رچاویان تێدا ده‌بینین:
ئێستا عیراق وڵاتێكی داهات مامناوه‌نده به‌هۆی داهاتی گرنگی نه‌وته‌وه و
هه‌ژاری گورچكبڕ بووه‌ته نیوه و
منداڵی به‌دخۆراكی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵه و مردنی كۆرپه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و
ژماره‌ی ناسه‌لامه‌تیی خۆراك دابه‌زیوه و
به‌رده‌ستبوونی ئاوی خواردنه‌وه له‌م ده‌یه‌ی رابردوودا باشیی به‌خۆوه بینیوه.
جیاوازی جینده‌ری له قوتابخانه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و به‌شداری ژنان له په‌له‌مان زیادی كردووه و نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌ته‌واو قهڵاچۆكراوه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیشتمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدراون.
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له عیراق به پشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان .
به‌ڵام هێشتاش ته‌حه‌ددی گه‌وره ماون هه‌ژاری سه‌خت له ناوچه لادێنشینه‌كانی چه‌ند پارێزگایه‌ك بڵاوه. به‌شداربوون له بازاڕی كار زۆر زۆر نزمه به‌تایبه‌تیش له ناو توێژی ژناندا.
له ئێستادا عیراق به‌هۆی توندوتیژی و مه‌ترسی چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تایهفییهوه به دۆخێكی دژوار‌دا گوزه‌ر ده‌كات. ئه‌م ته‌حه‌ددییانه له رووی گه‌شه‌پێدان و ئاسایشه‌وه مه‌ترسین بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی و تاقیكردنهوهشن بۆ مه‌ودای په‌كپارچه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات.
له راستیشدا جیاكردنه‌وه‌ی هۆ و كاریگه‌رییه‌كانی توندوتیژی قورسه نه‌ك هه‌ر له عیراق به‌ڵكوو له‌سه‌تاسه‌ری جیهاندا. هه‌ژاری و نایه‌كسانی شانبه‌شانی شه‌ڕی سیاسی ده‌ڕون. به‌رده‌ستبوونی خوێندن بووه‌ته مایه‌ی پشتگوێخستن و زیادبوونی مه‌ترسیی چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌بێته مایه‌ی نایه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. په‌راوێزخستنی سیاسی و نایه‌كسانی كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵه ئێتنی و ئاینییه‌كان كه له‌گه‌ڵ خۆیان مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆی مه‌ترسیدار ده‌هێنن.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه تا راده‌یه‌ك له عیراق ده‌بینرێن به‌ڵام هێشتاش پێویست ناكات به‌م شێوه بێت. له راستیدا عیراق به سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی ده‌وڵه‌مه‌نده و وڵاتێكیشه كه له رابردوودا قۆناغی دكتاتۆری بڕیوه به‌ره‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگاكان كه جارێكی تر هه‌رگیز رێگه به یه‌ك كه‌سیش نادات كه چاره‌نوسی هه‌موو وڵات بخاته ژێر ده‌ستی خۆی.
تا ئێستاش سه‌ركرده سیاسی و ئاینییه‌كانی عیراق بیر له كۆنترۆلكردنی توندوتیژی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه كاتێكه بۆ هه‌موومان چ عیراقی و چ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ تاوتوێكردنی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دابه‌شبوون و په‌راوێزخستن و هه‌ژاری. كاتی ئه‌وه هاتووه كه ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن پشتگیری له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گشتگر دروست بكه‌ین كه تێیدا جیاوازی ئاینی له جیاتی ترسان رێزی لێ بگیرێت.
ئه‌مه‌ش له چه‌ندان رێگاوه بۆ عیراق گرنگه ئه‌گه‌ر ته‌حه‌ددییه‌ك هه‌بێت كه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یه.
ئه‌گه‌ر تهحهددیهك هه‌بێت كه شیاوی هاوبهشكاری بێت له نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌یه.
له راستیدا چاره‌سه‌رێكی ئاسان نییه به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك له ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ن له پشتگیریكردنی راگوزاری دوای شه‌ڕ.
چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و ئاسایش كه ده‌بنه مایه‌ی شێواندنی گه‌شه‌پێدان و وڵاته‌كانیش بو توندوتیژی په‌ڵكێش ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش پێویستی به باشكردنی حوكم كردن هه‌یه به كه پێویستی به به‌رده‌ستخستنی یه‌كسان بۆ هه‌موو هاوڵاتیان مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ ئاسایش و دادوه‌ری و به‌كاربردن و خزمه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
ئه‌مه داوا له سه‌ركرده‌كان كه بۆ رێزگرتن له جۆراوجۆربوون بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی سیاسی و درێژخایه‌ن كه شه‌ڕی تایه‌فی و جیاوازیی سیاسی به‌لاوه بنێن.
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ده‌كات بۆ داكۆكیكردن له یه‌كیه‌تییه‌كی گه‌وره‌تری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای دادوه‌ر و یاساكان و داموده‌زگا كاریگه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها پێویستی به به‌رپرسیارییه‌تی و واڵایی هه‌یه كه سه‌رچاوه گشتییه‌كان له گه‌نده‌ڵی بپارێزن.
له هه‌مووشی گرنگتر، پێویستی به هه‌وڵی زۆر گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تیی نیشتمانیی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه و دابڕان له رابردوو به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه.
دووباره، با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سه‌رباسی ئه‌مڕۆمان كه پێویستی به یه‌كخستنی كار و بۆچوون هه‌یه.
من ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆش له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عیراق بكه‌م به دروستكردنی "پلانی نیشتمانیی گه‌شه‌پێدان" كه كارنامه‌یه‌كی چڕوپڕی بۆ دامه‌زراندنی گه‌شه‌پێدانێكی گشتگرتر ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌م پلانه‌ش پێویسته شانبه‌شانی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بڕوات كه ده‌بێته مایه دروستبوونی به‌ها دێموكراتییهكان و جیاوازییه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له عیراق قبوڵ بكات.
ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به هاوكاریی حكومه‌ت، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی "چوارچێوه‌ی تازه‌ی هاوكاری گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان"ه كه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتگیریكردنی جێبه‌جێكردنی "پلانی نیشتمانیی گه‌شه‌پێدان". له كاتێكدا ئه‌و رێنمایی ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه و ئه‌زمونه‌كان ده‌كات بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی گه‌شه‌پێدان، كه‌چی له هه‌مانكاتیشدا پێویسته چوارچێوه‌یه‌ك دروست بكات بۆ كارپێكردنی پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌ی كه من باسم كرد .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆری لایه بۆ پێشنیار كردن
ئه‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامدراوه بریتین له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی سه‌باره‌ت به پرسه سیاسی و ده‌ستوری و یاساییه‌كان و پشتگیریكردنی ئه‌و دامودهزگاكاو كاركهرانهی كه پابه‌ندیی مافی مرۆڤ گه‌شه پێ ده‌ده‌ن و پشتگیریكردنی داموده‌زگا نیشتمانییه‌كان و پارێزگاكان له رووی حوكمكردن و دابینكردنی خزمه‌ته‌وه و دروستكردنی توانا له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندندا و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن و به‌كارخستن بۆ گه‌نجان و منداڵان و پاراستنی پاشماوه‌ی كه‌لتور و پشتگیریكردن له به‌شداریی ژنان له هه‌موو ئاسته‌كانی بڕیارداندا. ئه‌مانه هه‌مووی ته‌نها كهمێكن له‌و كارانه‌ی كه ئێمه بۆ پشتگیریكردن له یه‌كپارچه‌یی و گشتگیریی عیراق كردوومانه.
ئه‌مانه هێشتا هه‌نگاوی سه‌ره‌تایین بۆ بڕینی رێگایه‌كی دوور و درێژ كه له پێشمانه ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه قۆناغی راگوزارییان زۆر خێرا بووه ١٥ تا ٣٠ ساڵیان ویستووه بۆ گه‌شه‌دانی ته‌واو به داموده‌زگا دیموكراتییه‌كانیان . به دڵنیاییشه‌وه پرۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت كاتی ده‌وێت و بگره پرۆسه‌ی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌ش كاتێكی زۆرتری پێویسته. من باش ئه‌و ده‌زانم كه ئه‌وه‌ی پێویسته كاری هه‌مه‌یی و درێژخایه‌نه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
ئه‌مڕۆ له رۆژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ، ئێمه ئه‌وه وه‌بیر خۆمان ده‌هێنینه‌وه كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئاشتی و گه‌شه‌پێدان و مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش پابه‌ندی خۆی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی وڵاتێكی دیموكرات و گشتگر دووپات ده‌كاته‌وه و پشتگیریش له وڵاتێك ده‌كات كه رێز له جۆراوجۆربوون ده‌گرێت.