هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان له ساڵی ٢٠١١ه‌وه زۆر ئاره‌زووی تێكه‌ڵكردنی به‌رنامه‌ی راهێنانی له‌گه‌ڵ شاره‌زایی ژیانی بنه‌ڕه‌تیدا هه‌یه له پرۆژه‌ی به‌تواناكردنی گه‌نجانی عیراقدا. دوای ته‌واو تێگه‌یشتن له پێویستبوونی حه‌تمی بۆ ئه‌م جۆره شاره‌زاییانه، ئه‌و "سندوق"ه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكوی ئه‌مریكی كرد له به‌یروت بۆ ئه‌نجامدانی روپێوی مه‌یدانی له هه‌موو پارێزگاكانی عیراقدا. دوای شیكردنه‌وه‌ی داتاكانیش ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به گه‌نجه‌وه هه‌بو ده‌ستنیشانكران بۆ به‌شداربوونیان له ده‌سكاریكردن و رێكخستنی رێنمای (مانوێل) له‌رێگه‌ی هێزه كاره‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سندوقه‌دا. ئه‌و سندوقه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی بۆ راهێنه‌رانی شاره‌زایی ژیان و به به‌شداری ئه‌و زانكۆیه خولێكی راهێنانی بۆ راهێنانی راهێنه‌رانی شاره‌زایی ژیان ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، چه‌ندان كۆبونه‌وه له عه‌مان و هه‌ولێر ئه‌نجامدران له‌گه‌ڵ دروستكردنی لێژنه‌ی رێنماییكهر و به‌رپرسه په‌یوه‌ندداره‌كان بۆ تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه و به‌چاپگه‌یاندنی "نامێلكه‌ی رێنمایی راهێنه‌ر" و دابه‌شكردنیشی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كاندا. هه‌روه‌ها كۆنفرانسێكی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به شاره‌زایی ژیان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و سندوقه به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ دوو هاوبهشكاری سه‌ره‌كی له عیراق كه یه‌كێكیان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌ره‌ورده‌ی پیشه‌یی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ئه‌وی تیریان وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه كه به‌شی راهێنانی پیشه‌یی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
چه‌ندان كۆبوونه‌وی راوێژكاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسه پهیوندارهكان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامدرا و له‌ئه‌نجامدا ٤ پارێزگا ده‌ستنیشانكران كه تێیاندا به‌رنامه‌ی ئه‌زموونی شاره‌زایی ژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت به راهێنانی گه‌نجان له ١٤ قوتابخانه‌ی پیشه‌یی له به‌غداد و سه‌لاحه‌دین و زیقاڕ و هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ئه‌و سندوقه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی راهێنانی به ٤٠ مامۆستا كرد له‌سه‌ر شێوازه كرده‌نییه نائاساییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی وتنه‌وه‌ی شاره‌زایی ژیان بۆ قوتابیان. تیمێكی تایبه‌تمه‌ندیش له په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و سندوقه به‌شداری كرد بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مواركردنه‌كانی مانوێلهكه كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مریكیی به‌یروته‌وه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخی عیراق بیگونجێنێت.
دوای جێبه‌جێكردنیش، مامۆستایان و قوتابییان و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان ئه‌وانه‌ی خواروه ده‌خه‌نه‌ڕوو:
١-به‌رنامه‌یه‌كی باش بوو بۆ مشتوماڵكردنی مێشكی قوتابی.
٢-به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوودبوو و ده‌توانێ یارمه‌تی قوتابیان بدات له چه‌ندان بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییدا.
٣-به‌رنامه‌یه‌كی به‌توانا بوو كه سه‌رله‌نوێ مۆدیولهكانی په‌روه‌رده‌یی بوژانده‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ تازه‌كردنه‌وه‌ی كهشوههوایهكه كه جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆدیولانهی كه له په‌روه‌رده‌ی ئاساییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كران.
٤-به‌رنامه‌كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابیان هه‌بوو.
٥-به‌رنامه‌كه بووه مایه‌ی دروستكردنی هه‌ستێك كه شتێكی تازه هاتووه كه شایانی گوێلێگرتنه.
٦-قوتابیان له خوله‌كاندا هه‌ستی ئه ئارامی و خۆشی ده‌كرد.
٧-به‌رنامه‌كه خۆش و نه‌رمونیان بوو.
٨-قوتابیان زۆر چێژیان له خوله‌كان وه‌رگرت چونكه هه‌رچه‌نده ئه‌وان پێشتر به‌و شاره‌زاییانه‌ی ئاشنابوون به‌ڵام نه‌شیانده‌زانی كه چۆن به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كاریان بهێنن.
پلانی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوبهشكاره بریتی ده‌بێت له جێبه‌جێكردن گشتگری ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌ته‌واوی قوتابخانه پیشه‌ییه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ٥٥ قوتابخانه‌كه بگرێته‌وه له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤دا و واته بۆ ٧٥٠٠ قوتابی له جیاتی ئه‌و ١٥٠٠ هی ئه‌مساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣. ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوبهشكاری دووه‌م بریتییه له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌لایه‌ن به‌شی راهێنانی پیشهییهكهییهوه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌ندی له عیراق له راهێنانی پیشه‌یی به‌رپرسه. گرنگیی ئه‌م هاوبهشكارییه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ گه‌نجان دانرابوو چونكه زۆربه‌ی به‌شداربووان له راهینانی پیشه‌یی له‌م توێژه‌ن. ئه‌م هاوبهشكارییهی ده‌بێته مایه دروستبوونی تواناكانی گه‌نجه بێكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ئاستی پێویستییه‌كانی بازاڕی كار بن و هاوبهشكاریی راسته‌قینه له نێوان ئاسانكهرانی به‌رنامه‌كه و سوودمه‌ندان هه‌م به‌كاربه‌ران و هه‌م بۆ خه‌ڵكه بێكارهكه دروست بكات. به‌شداربووی بێكار زانیاری و شاره‌زایی وا به‌ده‌ست دێنێت كه بۆ چوونه ناو بازاڕی كار متمانه و توانا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌م سندوقه یارمه‌تی دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی راوێژی له‌گه‌ڵ هاوبهشكاره گرنگه‌كه‌ی داوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و و به ئه‌ندامییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی راهێنانی پیشه‌ییه. ئه‌ركی ئه‌و لێژنه‌یه گه‌شه‌پێدانی جێبه‌جێكردنی پلانی به‌رنامه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بنكانهیه كه تێیاندا به‌رنامه ئه‌زموونییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت. تیمیێكی ٤ ئه‌ندامی پێكهات له به‌شی راهێنانی پیشه‌یی له‌گه‌ڵ چه‌ندان شاره‌زا له زانكۆی ئه‌مریكی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مواركردنه‌كان سه‌باره‌ت به مانوێلی (نامێلكه‌ی رێنمایی ) له‌سه‌ر شاره‌زاییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودوخی عیراق بگونجێت. ١٠ راهێنه‌ر له بنكه‌كانی راهێنانه پیشه‌ییه‌كان هه‌ڵبژێردران (هه‌ر بنكه‌یه‌ك ٢) كه تێیاندا به‌رنامه‌ی ئه‌زموونی سه‌باره‌ت به شاره‌زاییه‌كانی ژیان جێبه‌جێ ده‌كرێت و راهێنه‌ره‌كانیش به گوێره‌ی پێوه‌ری تایبه‌ت ده‌ستنیشانكران.
خولی راهێنانی شاره‌زاییه‌كانی ژیان چالاكییه‌كی جیاواز نییه . هه‌ر بۆیه له چوارچێوه و پلانی كاردا له ماوه‌ی ٤ تا ٦ مانگی راهێنانی به‌رنامه‌كانی به‌شی راهێنانی پیشه‌یی جێبه‌جێ ده‌كرێت. كاتی دیاریكراوی راسته‌قینه‌ش بۆ به‌رنامه‌ی شاره‌زاییه‌كانی ژیان ٨٠ كاتژمێره.
تا ئه‌مڕۆش، به‌رنامه‌ی شاره‌زاییه‌كانی ژیان له ٥ بنكه‌ی پیشه‌ی جێبه‌جێ كراوه كه له‌وێدا به‌رنامه‌ی ئه‌زموونی رێنماییكهر له به‌غداد و هه‌ندێ پارێزگای تر جێبه‌جێ كراوه. ژماره‌ی سوودمه‌ندانیش ١٩٠ راهێنراوه (٣٣٪ میێینه ، ٦٧٪ نێرینه) .
پلانی داهاتووی كار له‌گه‌ڵ هاوبهشكارهكان بریتیه له:
١-جێبه‌جێكردنی فراوان له رێگه‌ی خولی زیاتری راهێنان له داهاتوودا سه‌باره‌ت به راهێنه‌رانی شاره‌زایی ژیان كه پێویسته له هه‌ر بنكه‌یه‌كی راهێنان له ٤ كه‌متر نه‌بن بۆ مسۆوگهر كردنی رووماڵێكی فراوانتر كه هه‌موو بنكه پیشه‌ییه‌كان بگرێته‌وه له به‌غداد و پارێزگاكانی تر بگرێته‌وه .
٢-پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وری به نامێلكه‌ی رێنمایی له لایه‌ن ئه‌و تیمه‌وه كه ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی هه‌مواركردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پێسپێردراوه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی نامێلكه‌ی راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دوای خوله‌كه وه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كاربێت.
٣-زه‌قكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه له ناو راگه‌یاندن وه‌كه بۆ نمونه به‌رهه‌مهێنانی فیلمی دیكۆمێنتی له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه.
٤-دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك بۆ گه‌یاندنی به‌رنامه‌كه به خه‌ڵك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكانه‌ش له ماڵپه‌ره‌كه كه به‌رنامه ئهزموونییهكهیان تێدا جێبه‌جێ كراوه.