چوار شەممە, 06 تشرینی دووەم 2013 03:00

بەڵێندەرانی عیراقی: به‌جێهانكردنی سه‌كۆیكاری ئه‌نوه‌ر گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 
ئه‌نوه‌ر له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی له‌كاتی دانانی ترومپای ئاو ئه‌نوه‌ر له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی له‌كاتی دانانی ترومپای ئاو وێنه‌: یونیدۆ

نوسینی : یاسه‌مین خالید / یونیدۆ 

پێش زانینی ‌ "به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی(یونیدۆ)" له‌ عیراق، ئه‌نوه‌ر حوسێن كه‌ گه‌نجێكی عیراقی و كاركه‌رێكی زۆر باشه‌، كارێكی بچوكی هه‌بوو به‌ڵام هه‌لی كاری كه‌م بوو. به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كار و ژیانی ئه‌نوه‌ری گۆڕی.   

 

ئه‌نوه‌ر، وه‌ك هه‌ر بازرگانێكی تری به‌هه‌ڵمه‌ت له‌ زیقاڕ ویستی ده‌ست به‌ كارێك بكات كه‌ بازاڕ پێویستی پێی بێت. كاتێك ئه‌و هه‌ستی كرد له‌و شاره‌ خزمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی ئامێری كشتوكاڵی كه‌مه‌ یه‌كسه‌ر وه‌رشه‌یه‌كی ٣٠ مه‌تر دووجایی بۆ ئامیری كشتوكاڵی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها ٦ كه‌س كاریان تێدا ده‌كرد و داهاتی ساڵانه‌شی ٥٠ هه‌زار دۆلار بوو.  

دوای چه‌ند ساڵێكی كه‌م ئه‌و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد. 

به‌هه‌ر حاڵ، به‌و پیه‌ی كه‌ كاره‌كه‌ به‌ سستی گه‌شه‌ی ده‌كرد و سه‌ره‌ڕای وریایی و كاری قورسیشی ئه‌و هیچكه‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی گرفته‌ ناوخۆییه‌كان و كاری قورسی رۆژانه‌ی نه‌بوو. ئه‌و  هه‌روه‌ها ئه‌و توانا و شاره‌زاییه‌شی نه‌بوو كه‌ بتوانێت كاره‌كه‌ی زیاتر فراوان بكات. له‌ ئه‌نجامدا، ئه‌نوه‌ر هه‌لی گه‌وره‌كردنی وه‌رشه‌كه‌ی به‌ قورس زانی.   

ئه‌نوه‌ر تا ئه‌و كاته‌ی خولی راهێنانی له‌ بنكه‌ی گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌ نه‌بینیبوو، كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هاوبه‌شی نێوان به‌رنامه‌ی (ئای پی ئای) یونیدۆ و ژووری بازرگانی ناسریه‌یه‌، كاره‌كه‌ی فراوان نه‌ببوو. ئه‌نوه‌ر، له‌ خولی ئه‌و بنكه‌یه‌ له‌ زیقاڕ، توانی شاره‌زاییه‌كانی بخاته‌ ناو به‌ڕێوه‌بردنی كار و به‌ڕێوه‌بردنی كات و خزمه‌تی كڕیار و به‌بازاڕكردن و دارایی. له‌ هه‌مووشی گرنگتر، ئه‌و فێری ئه‌وه‌  بوو كه‌ چۆن له‌ ناو شێوازێكی گه‌وره‌تری هه‌ڵسوڕاندنی كاردا سه‌ركردایه‌تی تیم  بكات و ئه‌ركه‌كان به‌ خه‌ڵكی تر بسپێرێت. راوێژكارانی ئه‌و بنكه‌یه‌ رایان هێنا كه‌ چۆن بۆ فراوانكردنی كاره‌كه‌ ده‌توانێت قه‌رز وه‌رگرێت.    

ئه‌مڕۆش  ئه‌نوه‌ر به‌هۆی ئه‌و شاره‌زاییه‌وه‌ی كه‌ له‌ خولی ئه‌و بنكه‌یه‌ به‌ده‌ستی هێنابوو ده‌توانێت چه‌ندان قه‌رز وه‌رگرێت و كاره‌كه‌ی پێ فراوان بكات. ئه‌و وه‌رشه‌ بچووكه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٧٠٪  فراوان بوو و بووه‌ كۆمپانیایه‌كی بازرگانی گه‌و‌ره بۆ ئامێره‌ كشتوكاڵیه‌كان و داهاته‌كه‌شی به‌ ڕێژه‌ی ٣٥-٤٥٪ زیادی كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌و ٥٠٪ ی پشكیشی له‌ وێستگه‌ی گاز و موه‌لیده‌كانی ئاو و كاره‌بادا هه‌یه‌ كه‌ بۆ خه‌ڵكی زیقاڕ هاوكارییه‌.  

خۆی له‌مباره‌وه‌ وتی" ده‌ستكردن به‌كار ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بازرگانییه‌كه‌م به‌ڵام درێژه‌پێدانی ته‌حه‌ددییه‌كی گه‌وره‌تره‌. ئه‌و راهێنانه‌ منی فیر كرد كه‌ چۆن به‌ شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن گه‌شه‌ به‌ كاره‌كه‌م بده‌م."  

كۆمپانیای ئه‌نوه‌ر ته‌نده‌ری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاودێری زیقاڕ وه‌رگرت . له‌مدواییه‌شدا، كومپانیایه‌كه‌ به‌ره‌و بازاڕی جیهانی فراوان بوو و ئه‌نوه‌ریش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كان كه‌وته‌ گرێبه‌ست بۆ هاورده‌كردنی ترومپای ئاوی وه‌ك "بهوشان"و "ئۆنان". داهاتی ساڵانه‌ی ئێستای ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گاته‌ ٢٣٠ تا ٢٥٠ هه‌زار دولاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ٢ وه‌رشه‌ و نوسینگه‌یه‌ك و كۆگایه‌كی ٦٠٠ متر دووجایی.  

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 26 ئاب 2014 15:12

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.