مه‌به‌ست له پرۆژه‌كه باشكردنی به‌هره‌ی بازرگانی به‌هه‌ڵمه‌تی گه‌نجانه بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری خۆیان. رێكخراوی یونیسكۆش، به هاوكاری نوسینگه‌كانی رێكخراوی كاری جیهانی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا، توول كیتی "فێری كاربه"ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه دروستكرابوو به‌كارهێنا و راهێنانیشی به ٢٤٥ ده‌رچووی بێكار كرد له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌و راهێنانه یارمه‌تی دان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و شاره‌زایی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیاوی كاری سه‌ركه‌وتوو. خاوه‌نكاره سه‌ركه‌وتووه تازه‌كانیش رێگه بۆ گه‌نجه بێكاره‌كانی تر خۆش ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مان رێگا كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و گه‌شه‌دان به ئابوری ناوچه‌كه.
راهێنانه‌كه له ٥ بنكه‌ی راهێنانی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا و هه‌ر به‌شداربوویه‌كیش هۆكار و چیڕۆكی شه‌خسی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو بۆ به‌شداریكردن له‌و راهێنانه‌دا. ئێمه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند بهشداربوویهكدا چه‌ندان چیڕۆكی به‌پێزمان ده‌سكه‌وت.
ئیسرا خه‌له‌ف كه ژنێكی مێرددار و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئاواره بووه و له كه‌لاری پارێزگای سلێمانی ده‌ژیات و به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌و راهێنانه‌دا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا كه بیر له كردنه‌وه‌ی شوێنی دورومانی خۆی بكاته‌وه.
ئه‌و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پابه‌ندی خۆی بۆ به‌شداربونی ته‌واو له راهێنانه‌كه راگه‌یاند و پلانی كاری خۆشی له كۆتایی پرۆژه‌كه پێشكه‌ش كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌رز له وه‌زاره‌تی كار و كاروباریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه وه‌ك به‌شدارییه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ پرۆژه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و له هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی خۆی و رووه گه‌شه‌كه‌ی رازی بوو و وتی "من بۆ مێرده‌كه‌می دهسهلێنم كه ده‌توانم شوێنی دورومانی خۆم به‌ڕێوه‌ببه‌م چونكه من وای بۆ ده‌چم كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێ ئه‌وه‌م كردبێت".
له هه‌ولێریش، ژینۆ داوای به‌شداربونی كرد بۆ ئه‌وه‌ی فێری بێت كه چۆن ئه‌بێته خاوه‌نكار. ئه‌و وتی "من ئه‌م راهێنانهم زۆر پێ خۆشه و به‌ڵام تا ئێستا پلانی كاری داهاتووم نازانم هه‌رچه‌نده بیر له ده‌ستپێكردن به شتی داهێنه‌رانه ده‌كه‌مه‌وه".
ئیسرا و ژینۆ له‌گه‌ڵ ٢٤٣ به‌شداربووی تر چاو‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی پلانه كاره پێشكهشكراوهكانیانن كه ئێستا له‌ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌تدان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وه بۆ كاره‌كانیان قه‌رزیان ئه‌درێتی له‌ژێر چاودێری چه‌ند راهێنه‌ری كاردا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (یونیسكۆ)وه راهێنانیان پێكراوه و له مانگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا چاودێریی ئه‌و خاوهنكارانه ده‌كه‌ن.