پێنج شەممە, 25 ئازار 2021 10:45

یونامى و کۆمسیۆنى باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و ئۆفیسى سەرۆک وەزیران بەیەکەوە بۆنەیەکى ئۆنلاینیان رێکخست بۆ زیندوو کردنەوەى رۆژى جیهانى نەهێشتنى جیاکارى رەگەز پەرستى گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لە 21 ى ئازار، ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤى یۆنامى، راوێژکارى پێکهاتەکان لە ئۆفیسى سەرۆک وەزیران وە کۆمیسیۆنەرى جیاکارى رەگەزپەرستى لە کۆمیسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤی عیراق بەیەکەوە بۆنەیەکى ئۆنلاینیان رێکخست بۆ زیندوو کردنەوەى رۆژى جیهانى نەهێشتنى جیاکارى رەگەز پەرستى.

هاوشانیش لەگەڵ ناونیشانى ئەمسالێ بۆنەکە" گەنجان هەڵدەستن لە دژى جیاکارى و رەگەز پەرستى" لە بۆنەکەدا چوار کورتە فیلم نمایش کران کە لە لایەن گەنجانى عیراقیەوە بەرهەم هێنرابوون بۆ ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ و کەمینەکان بە قەبارەى 3*3 لە ڤیستیڤاڵى فیلمەکانى بەغدا لە سالی 2019 وە لە لایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤى یۆنامیە نمایش کران لە 17 پارێزگا:

1. نهێنى بوون ( دەرهێنرابو لە لایەن جاسم النسیری) کە پرسى هەراسانکردنى لە سەر بنەماى ئایین و نەتەوە دەخستە روو.
2. دەرفەتم پى بدە( دەرهێنرا بوو لەلایەن عومەر یاسین) کە پرسى هەژارى و دەست نەگەیشتن بە خوێندنى زەق کردبۆوە.
3. رەنگەکان ( دەرهێنرابوو لە لایەن عەلاء زیاد) ئەوەى خستە روو چۆن جیاکارى رەگەزپەرستى شتێکى سروشتى نیە بەلکو خەڵک فێرى دەبێ.
4. ناسنامە ( دەرهێنرابوو لە لایەن شەهاب ئەلئەرکوازى) ئەو ئاستەنگانەى خستە روو کە رووبەڕووى ژنانى فەرامۆشکراو و لاواز دەبنەوە بۆ وەدەستهێنانى ناسنامەو دەست گەیشتنیان بە خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان.

پیشاندانى فیلمەکان کاریگەرى بەهێزى دروست کرد لەسەر ئەو 21 پیاو 8 ژنەى کە بەشداربوون لە نێویشیاندا نوێنەرانى 9 پێکهاتە. لە ماوەى گفتوگۆکردن سەبارەت بەوەى کە چۆن رەگەزپەرستى و جیاکارى دەکرى بەرەنگارى ببنەوە، لە رێگاى میدیا و هونەرەوە. بەشدار بوەکان جەختیان لەسەر بەهێزى فیلمەکان کردەوە بۆ پیشاندانى چۆنیەتى رودانى جیاکارى و هەروەها روبەڕوبونەوەشى، پێویستى بوونى تۆڕى تەلەفیزیۆنى بۆ نمایشکردنى بابەتى هاوشێوە وە هەروەها گرنگى بوونى کەمپینی هۆشیارکردنەوەوە بە سەرپەرشتى دەسەڵاتەوە، هەندى بیرۆکەى تر خرانە روو وەک هۆشیار کردنەوە لە رێگاى پەرتوکى قوتابخانەکانەوە سەبارەت بە کەمینەکانى عیراق وە هەروەها پێناسەکردنى جیاکارى لە یاساى عیراق، بوونى یاسا بۆ قەدەغەکردنى کووتارى رق و کینە وە دانانى سزا بۆ ئەو کەسانەى کە هانى رق و جیاکارى ئەدەن

وە برەودان بە شوێنەوارەکانى عیراق و توراسى کەلتورى بۆ پێشختنى کەرتى گەشت و گوزارى ناوخۆیى ، وە هاندانى شانازى کردن بە کەلتورە جیاجیاکانى عیراق لە نێویشیاندا کەمینەکان .

ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە گەل رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و ئۆفیسى سەرۆک وەزیران و کۆمیسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ لە عیراق کار دەکات بۆ پەرەپێدانى بەکارهێنانی باشترى میدیا لە رووبەڕوبونەوەى گوتارى رق و کینە، لە نێویشیاندا لە رێگاى کەمپینی بەهێزى دژە جیاکارى کە دەنگ بداتەوە لەناو کۆمەڵگە هەروەک ئەو فیلمانەى کە نمایش کران.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 25 ئازار 2021 11:19
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.