لە دواهەمین بەرهەمی "بەیەکەوە"، ڕاپەری شاری سلێمانی راز زەکی هانی گوێگران دەدات کە کۆڤید-١٩ بە هەند وەرگرن

گۆرانیەکی نوێی ڕاپ بە ناوی "بەیەکەوە"، دەربارەی هۆشیاری کۆڤید-١٩ یەو گەنجانی بە ئامانج گرتووە و پەیامێکی هەلگرتووە بۆ هەموو تەمەنەکان. گۆراانیەکە هونەرمەندی کوردی خەڵکی سلێمانی راز زەکی پێشکەشی دەکات و ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامیش پاڵپشتی کردووە . گۆرانیەکە ڕؤلی زیندووی خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید -١٩ بەبیر گوێگران دەهێنێتەوە لە هەمان کاتیشدا گرنگیی یارەمەتیدانی یەکتر لەم ماوە ناهەموارە دەخاتەڕوو.

راز زەکی گووتی: "دوابەدوای تێبینی کردنی ئەوەی خەڵک بابەتی کۆڤید-١٩ بە هەند وەرناگرن، بڕیارمدا مۆسیقاکەم بەکاربهێنم وەکو پلاتفۆڕمێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری." "پێویستە بە بەردەوامی ئەوە وەبیر خەڵک بهێنرێتەوە و هانبدرێن کە بە سەلامەتی بمێننەوە. مۆسیقا ڕێگەیەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. لە هەموو کاتێک زیاتر، پێویستمان بە داهێنانی هونەرمەندان هەیە بۆئەوەی وامان لێبکات کاری باشتر بکەین."

ستافی ستۆدیۆی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و دەنگ، کە عەرەب و کورد و ئاشوری و تورکمان لە خۆدەگرێت، ڕەنگدانەوەی پاشخانی دەولەمەنی فەرهەنگی عێراق نیشاندەدات. بە گوێگرتن و هاوبەشی پێکردنی "بەیەکەوە"، دەتوانی پاڵپشتی هونەرمەندە گەنجەکان بکەیت، هیوا ببەخشی، هۆشیاری بەربکەیەوە دەربارەی پێوەرەکانی تەندروستی کە هەمومان پێویستە چاودێری بکەین.

لەوکاتەی ژمارەی حالەتەکانی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ لە عێراق ڕوو لە دابەزینە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە زۆر ووڵاتان دووبارە لە زیادبوونە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەموان پێویستە بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

ڕەنگاڵە

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.