سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2021 00:00

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای زیادکردنی هەوڵەکان دەکات بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری درێژخایەن بۆ عێراقیە بارودۆخ لاوازەکان لە ناوچەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکاندا گرنگ

کەرکوك، عێراق – ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١: جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە بۆ عێراق، خاتو ئێرینا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ، سەردانی قەزای حەوێجەی کرد لە پارێزگای کەرکوك. بەڕێزیان داوای زیادکردنی هەوڵەکانی کرد بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ئاوارە و ئاوارە گەڕاوەکان لە زێدی خۆیاندا بە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا و هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدانی دووبارە هێنانەوەی ئاوارەکان بۆ ناو کۆمەڵگا لەگەڵ پاراستنیشیان بەشێوەیەکی کاریگەرانە.



لەمبارەوە خاتو سۆلۆرانۆ وتی "گوێگرتن لە ئاوارە گەڕاوەکان لە حەوێجە سەبارەت بەوەی کە بەردەوام دووچاری ئەستەمی دەبنەوە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی داعشدا دەرخەری ئەوەیە کە هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت لێرە لە کەرکوك و لە تەواوی عێراقیش"، خاتوو. ڤۆجاکۆڤا- سۆلۆرانۆ ووتی." لەو کاتەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانی مرۆیی کاردەکەن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەیەکی خۆبەخشانە و سەلامەت و شکۆمەندانە و دابینکردنی هاوکاریی لە ناوچەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکاندا، نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە پێویستە تەواوی هەوڵەکانمان دووقات بکەین. ئێمە هەماهەنگی دەکەین لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و هاوکارانی پەرەپێدان بۆ یارمەتیدان لە گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانە. هەرچەندە، ئێمە ناتوانین دڵنیایی بدەین لە خزمەتگوزارییە مرۆییەکان و پەرەپێدان بۆ ئەو خەڵکانەی کە لە حەوێجەن بەبێ دەستگەیشتنێکی کراوە و بەبێ ئاستەنگ و هەمیشەیی بۆ کاری ئێمە – بۆ هەردوو ئاوارە گەڕاوەکان و کۆمەڵگاکان بۆ ئەو شوێنەی کە بۆیان دەگەڕێنەوە."

نوێنەرانی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوەڵی هەماهەنگیکاری مرۆیی بوون لە سەردانەکەیدا . خاتو سۆلۆرانۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلزاب و خێزانە ئاوارە گەڕاوەکان کۆبوویەوە و بەرنامەی کاری دانا بۆ هاوئاهەنگی داهاتوو لە نێوان هاوکارانی مرۆیی و پەرەپێدان کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن – بۆ دڵنیابوون لە زیادبوونی هەماهەنگی لەسەر بنەمای ناوچەیی لە حەوێجەدا.

هەروەك لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە ١٦٣.٠٠٠ ئاوارە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی زێدی خۆیان لە قەزای حەوێجە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەڕانەوەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی نێودەوڵەتی. لە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان و بەردەوامیی نەبوونی ئاسایش، هەرچەندە زیاتر لە ٦٤.٠٠٠ ئاوارەی گەڕاوە کە لە بارودۆخێکی دژواردان کە ئەمەش مانای نەبوونی دەرفەتەکانی ژیان و گوزەران و خزمەتگوزارییەکان و یەکریزیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە پێشووتر ئاوارەببوون ناتوانن بگەڕێنەوە بەهۆی وێرانبوونی خانووەکانیان هەر بۆیە بەناچاری پەنایان بردۆتە بەر بەکرێگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون، مانەوە لە شوێنی زۆر قەڵەباڵغ لەگەڵ خزمانیاندا و یانیش ژیان گوزەراندن لە خانووە کەلاوەکاندا.

هەروەها حەوێجە بەم دواییانە نزیکەی ٢٠٠٠ ئاوارەی لەخۆگرت لە دوای تازەترین خولی داخرانی خێوەتگەکان. هەردوو ئاوارە گەڕاوەکان و ئاوارەکان لە ناو قەزاکە بەپەلە پێویستیان بە پەناگە و هاوکاریکردن بە پارەی نەختینە و سەرچاوەی داهات و بەڵگەنامەی شارستانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەیە.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی کاردەکەن لەسەر چالاکییەکان بۆ هاوکاریکردنی بەپەلەترین پێویستیەکانی ئاوارەکان و ئاوارە گەڕاوەکان و کۆمەڵگا خانەخۆییەکان و دانیشتوانانی تری بارودۆخ لاواز لە ناو عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتدا. ئاسانکاری پاڵپشتی کردنی دارایی و سەقامگیری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٣٢ پڕۆژەی تەواو کردووە لە کەرکوك بۆ هاوکاری کردنی نۆژەنکردنەوەی ژێرخان، هاوکاری بەپەلەی ژیان و گوزەران و هاوکاریکردنی توانای شارەوانی ناوخۆیی. حەوێجە بەردەوام دەبێتە ناوچەیەك بۆ کاری لەپێشینە بۆ دەستپێشخەری لەو کاتەی کە پڕۆژەکە جوولەدەکات بۆ ناو قۆناغی داهاتووی گەیاندن. کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەردەوامە لە هاوکاریکردنی ئاوارە بارودۆخ لاوازەکان و ئاوارە گەڕاوەکان لە ڕێگەی دابەشکردنی هاوکاری پارەی نەختینە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە سەرەکیەکانیان؛ ٥٨٪ ی ئاوارە دەستنیشانکراوەکان بۆ وەرزی زستان پێشوەختە ئەم هاوکارییەیان وەرگرتووە. هەروەها کۆمیس
یاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هاوکاری یاسایی دابین دەکات بۆ ئەو خێزانانە تاکو بەڵگەنامەکانی شارستانی و موڵك بەدەستبهێنن و کاردەکەن لەگەڵ هاوکاران بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخان لە ناوچەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان. کاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لە ناو کەرکوك جەختی کردووەتەوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و بەکارخستنی کۆمەڵگا و ژیان و گوزەران – بە تێبینیکراوی لە ڕێگەی هاوکاری ژیان و گوزەرانی تاکە کەسی، پارەی نەختینە بۆ کار و سندوقی پەرەپێدانی ئیش و کار. سندوقی پەرەپێدانی ئیش و کار هانی کەرتی تایبەتی دەدات لە دروستکردنی کار و توانای هەڵسانەوەی ئابووری و پەرەپێدان لە ڕێگەی هاوکاری ڕێکخراو بۆ ئیش و کارەکانی بچووك و مامناوەند؛ تاوەکو ئێستا، ٩٣ ئیش و کار لە کەرکوك زیاتر لە ١.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان وەرگرتووە لە پاڵپشتی کردنی دارایی لە ڕێگەی ئەم میکانیزمە.

خاتو سۆلۆرانۆ پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دووپاتکردەوە لە باشترکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ هەردوو ئاوارەکان و ئاوارە گەڕاوەکان، و ئامادەیی خۆشی بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و هاوکاران لە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی پەیوەست بە سەقامگیری و دووبارە بنیاتنانەوە و پەرەپێدان.


بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە زەینەب ساڵح لە نوسینگەی هەماهەنگسازی مرۆیی بە ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.