هەینی, 08 کانونی دووەم 2021 10:48

کۆبوونەوەی نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسە یاسای تاوانی ئەلیکترۆنی گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١:- ئەمڕۆ نوسینگەی مافی مرۆڤی یونامی لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای تاوانی ئەلیکترۆنی کە ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

ئەم کۆبوونەوە تەکنیکییە لەبەر رۆشنایی ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی یونامی ئەنجام درا سەبارەت بە گەشەپێدانی مافەکانی مرۆڤ و هەروەها کاری بەردەوامی ئێستاشی لەسەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بواری ئەلیکترۆنیدا.

چەقی تاووتوێیەکانیش لەسەر ئاسەوارەکانی ئەو یاسایە بوو لەسەر مافەکانی مرۆڤ.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤیش بە نووسین تێبینییەکانی خۆی دەداتە ئەنجومەنی نوێنەران بەگرتنەخۆی هەموو ئەو بابەتە سەرەکییانەی تریش کە بە زەقی لە کۆبوونەوەکەدا باس کران لەگەڵ چەندین تێڕوانینی تری پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤیش کە لەلایەن ئامادەبووانەوە ئامادە کراون.

وێنە: سەرمەد ئەلسافی /بەشی ڕاگەیاندنی یونامی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.