دوو شەممە, 04 کانونی دووەم 2021 11:51

كەنەدا یارمەتی خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان دەدات لە عێراق دا لە ڕێگەی بەرنامەی خۆراكی جیهانییەوە گرنگ

بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆمەكیكی سەخاوەتمەندو دڵفراوانی لە حكومەتی كەنەدا وەرگرت بە بڕی 5.5 ملیۆن دۆلاری كەنەدی بۆ هاوكاریكردنی زیاتر لە 356000 ئاوارەی كەمدەرامەتی ناوخۆیی عێراقی و پەنابەری سوری لە سەرانسەری عێراق دا بۆ دابینكردنی پێویستییە خۆراكییە مانگانەییەكانیان.

كۆمەكە سەخاوەتمەندەكەی كەنەدا ،گرنگییەكی تایبەتی هەیە لە وەڵامدانەوەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) ، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی ژیان رزگاركەر، لە دۆخی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( كۆڤید-19)، لە كاتێكدا كە خەڵكانێكی زۆر كار و سەرچاوەی داهاتیان لە دەستداوە. كەنەدا، وەك هاوبەشێكی درێژمەودای WFP، پابەندییە فرە ساڵییەكانی بەرامبەر كۆمەڵگە هەژارو كەم دەرامەتەكان ، بە تایبەتی ئەو خەڵكانەی كە ڕوبەرووی زیاتری نەبوونی و نەداری دەبنەوە وەك ژنان و كچان ، بە واتای ئەوە دێت كە WFP دەتوانێت پلانی پێشوەختی كاریگەری هەبێت ، لە دابینكردنی پێویستیەكانی خەڵكی بە باشترین شێوە.

لە هەموو چالاكییەكانی WFP دا ، هەمیشە ڕاوێژ بە ژنان و پیاوان و كچان و كوڕان دەكرێت ، بۆباشتركردنی یەكسانی ڕەگەزیی لە بڕیاردان دەربارەی هاوكارییەكانیان. هەروەها دابەشكردنە تایبەتەكانی خۆراك و پارەی (كاش) یش بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوانەی كە ناتوانن بڕۆن بۆ وەرگرتنی شایستەییەكانیان، وك دایكانی نوێ و بەتەمەنەكان. لە كاتی هەبوونی پرسیار یان سەرنجەكان لە لایەن خەڵكییەوە ، ستافی ئافرەتان و پیاوان ئامادەی وەڵامدانەوەیان دەبن ( بە پێی هەڵبژاردنی كەسیی)، بە شێوەی كەسیی یان لە ڕێگەی تەلەفونەوە، بەبەكارهێنانی هیڵی گەرمی سەنتەری زانیاری عێراقی (IIC) بۆ خەڵكانی سوودمەند بوو.

لە كۆتایی 2020 دا بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق، دەستی كرد بە پرۆگرامی وەرچەرخانی جێندەری، بەرەو باشتر كردنی بەهێزی لایەنی جێندەری لە هەموو چالاكییەكانی دا.

عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی:

بەرنامەی خۆراكی جیهانی زۆر سووپاسی خەڵك و حكومەتی كەنەدا دەكات بۆ پاڵپشتییە بەردەوام و دوور مەوداكانی بۆخێزانە نەدارەكان لەم بارودۆخە سەخت و دژوارەی عێراق دا. ئێمە سوپاسی كەنەدا دەكەین بۆ هاوبەشێتی بەردەوامیان لە گەڵ WFP لە عێراق و دەرەوەش دا.

كۆمەكەكانی كەنەدا بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) لە عێراق دا، بەكارهێنرا ن لەو شوێنانەی كە زۆرترین پێویستی هەبوون. لە ساڵانی ڕابردوودا، بەكارهێنران لە پرۆژەكانی توانای بەرەنگاربوونەوەو سەرچاوەكانی بژێوی ، بۆ پالپشتی كردنی ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە پاش ململانێ بە یارمەتیدانیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان دا.


# # # #


بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، براوەی خەلاتی نۆبڵی 2020 ە. ئێمە گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانین، ژیان رزگار دەكەین لە دۆخە نەخوازراوەكان دا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنین بۆ بنیاتنانی ڕێگایەك بۆ ئاشتی، ئارامی و بەختەوەریی و بووژانەوەی خەڵكی لە پاش ململانێ، قەیرانەكان و كاریگەریی گۆڕانی كەش و ئاووهەوا.

بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكە بە ئیمەیڵ ئەدرەسی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
شارۆن ڕاپۆس، WFP هەولێر، 07809150962، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.