پێنج شەممە, 24 کانونی یەکەم 2020 23:40

سەردانی شاندی یونامی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ناسریە گرنگ

لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی کانوونی یەکەمدا، شاندێکی یونامی، کە لەلایەن بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی و نوێنەری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤەوە لە عێراق سەرپەرشتی دەکرا، سەردانی بەندیخانەی ناوەندیی ناسریەیان کرد.

ئەمە یەکەمجارە کە شاندێکی یونامی ئاوا ڕێگەی سەردانیکردنی ئەو بەندیخانەی پێ بدرێت و سەردانەکە خۆشی بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراو (ماندێت)ی یونامییە لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کە رێگە بە سەردانیکردن و چاودێریکردنی شوێنەکانی بەندکردن بدرێت لەسەرتاسەری عێراقدا. لە میانی سەردانەکەیاندا، بەڕێز حوسێن ئەحمەد کورتەیەکی لەسەر بەندیخانەکە دایە شاندەکە لە نیشاندانی شوێنی وەرزش و خوێندن و کات بەسەربردن. هەروەها شاندەکە چاویان بە چەند بەندکراوێکیش کەوت.

لای خۆیەوە یونامی هیوای دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتریان کرد کە هەموو بەندییەکان بگرێتەوە. یونامی هەروەها بەردەوام دەبێت لەسەر هاوکاریکردنی وەزارەتی داد لە ئاوڕدانەوە لە پرسی قەڵەباڵغیی لەڕادەبەدەر و کەمیی خزمەتە تەندروستییەکان و سەردانکردن و پەیوەندیی خانەوادەی بەندکراوان.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.