چوار شەممە, 16 کانونی یەکەم 2020 00:00

یەکێتی ئەوروپا هاوکاری گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراق دەکات لە ڕێگەی هاوکارییکردنی کەرتی کشتوکاڵەوە

بەغداد- حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی هاوکاری و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سەر بە یەکێتی ئەوروپا (EU DEVCO) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) پانتایی هاوبەشیکردنی نێوانیان بەرفراوانتر کرد لە ڕێگەی گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام لە عێراق، بە تایبەتی ئەو هەوڵانەی کە کەرتی کشتوکاڵ بە ئامانج دەگرێت.

لە ماوەی ململانێی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق هاوکاری زۆرێک لە عێراقییەکان بوو، بەڵام ئەم کەرتە تووشی کێشەی سەرەکی بوەتەوە؛ وەک نالەباری ژینگەی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هەروەها ئەو بەربەستە کارگێڕییانەی کە وای لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد واز لە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەی بژێوی بهێنن و بە دوای کارێکی کاتیدا بگەڕێن.

جوتیارەکان هەرچەندە ئامادەن کە سەرمایەی تاکەکەسی خۆیان بەکار بهێنن لە کێڵگەکانیاندا، بەڵام کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاو و ترس لە ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان بەهۆی بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پێشبڕکێی ناو کەرتی گشتی لە بازاڕی عێراق و ئەو هۆکارانەی کە پەیوەستن بە بازاڕ و دەستی کارەوە، یاخود کێشەی گەڕان بە دوای هەلی کار دوور لە ناوچەی ڕەسەنی خۆیان کە ئەمەش هانی دروستبوونی ئاوارەی ناوخۆیی یاخود هەوڵی کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات دەدات، لە هەمان کاتتدا، سنوورداری پەرەدان بە توانای ئەو پرۆژە کشتوکاڵیە بچوکە خێزانیانەی کە هێشتا گەشیان نەسەندووە، هەروەها سنوردار کردنی هەلی بەدەستخستنی نرخی زیادە. هەر بۆیە ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام لە عێراق پێویستییەکی بنەڕەتییە، چونکە ئەو دەرئەنجامە نەرێنیانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئابووری عێراقدا دروستی کردووە، کاریگەرییەکەی زۆرتر کردووە.

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، جێرارد وایت گوتی "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەربەرزە بە بەرفراوانبوونی کارەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بە تایبەت لەو کارانەی کە پەیوەندە بە دروستبوونی هەلی کاری بەردەوام هەروەها پشتگیریکردنی ‌‌حکومەتی عێراق"، هەر لە درێژەی قسەکانییدا وتی "بەم پشتگیرییە زیادکراوە، ڕێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ کار لە فراوانبوونی میکانیزمی سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان (EDF) بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵدا دەکات. ئەمە جێی گرنگییەکی زۆرە بەتایبەتی بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتیە ئاراوە."

لە خوێندنەوەیەکی هاوبەشدا لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO)، دەریخست کە پرۆژە بچوک و مامناوەندەکانی کەرتی خۆراک و کشتوکاڵ لە عێراق بە ڕێژەی ٪٥٠ کەمبوونەوەی بەرهەمەکانیان بەدیکراوە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠وە. هەروەها دەستی کار، کە هەر دوو کارمەندی مۆڵەت پێدراو و ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە دەگرێتەوە، بە تێکڕای لە ٪٢١ کەمی کردووە لە کاتی ئەو ڕاپرسییەدا.

لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە کە لە لایەن یەکێتی ئەورپاوە پشتگیری دەکرێ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تەواوکەری ئەو کارانەی کە لە لایەن حکومەتی عێراق (GoI) و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە لە پشتگیریکردنی ئەو پرۆژانەی کە کاری سەرەکیان بەرهەمی کشتوکاڵییە دەکات، هەروەها کار لە پەرەپێدانی میکانیزمی پشتگیری سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان بۆ پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان دەکات. ئەم پرۆژەیە هاوکاری لە هەردوو بواری ماددی و تەکنیکی بۆ پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان دەکات. هەروەها پەیوەندیەکی تۆکمەی لەگەڵ ئەو چالاکیانەی کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتگیری دەکرێن لە هەمان کەرت هەیە، بەوانەشەوە کە جێبەجێ دەکرێن لە لایەن بریکارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی کۆمەڵگا مەدەنییەکان و هاوبەشە حکومیەکان.

نوێنەری یەکێتی ئەورپا لە عێراق، مارتین هوس گوتی "گەشتن بە دامەزراندنی بەردەوام کلیلی چارەسەرە بۆ زۆربەی عێراقییەکان، بە تایبەت چینی گەنجان. بە پشتگیریکردنی پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکانی کەرتی کشتوکاڵ، ئەم پڕۆژەیە بە رێژەیەکی بەرچاو جێگای خۆی کردووەتەوە بۆ دابین کردنی چەندان هەلی کار کە زۆر پێویستن بە تایبەت لەم دۆخە نالەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.". هەروەها گوتی "یەکێتی ئەوروپا خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت بە فراوانبونی هاوبەشێکانی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەبەر ئەوەی هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێت لە لایەن پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان، کە ئەمەش زۆر دڵخۆشکەرە بۆ کەرتی کشتوکاڵ.".

ئەم پرۆژەیە لەسەر بنەمای ئەزمون و زانیاری دەبێت کە لە لایەن سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکانەوە کۆکراوەتەوە، وەک ئامرازێکی کاریگەر بەکار دەهێنرێ بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ شکاندنی ئەو زنجیرانەی کە کەرتی کشتوکاڵی پێ بەستراوە. سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان لە کانونی یەکەمی ٢٠١٨ هەتا ئێستا ٢٨٩٥ هەلی کاری دابین کردووە لە عێراق.

ئەم پشتگیرییە داراییە لە لایەن یەکێتی ئەورپا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە هاوبەشی کەرتی ئابووری عێراق هەوڵی بەدەست خستنی سەرمایە بۆ پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان، و گەورەبوون و ڕەخساندنی هەلی کار دەدات. بە پشتبەستن بەو زانیاری و ئەزمونانەی کە لە لایەن سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکانەوە بە دەستهێنراوە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەوڵی زیادکردنی و بەدەستهێنانی سەرمایە لە ڕێگەی قەرز دەدات بۆ پرۆژە بچوک و مام ناوەندەکان و هەروەها ڕێنیشانی کردنی ئەو پرۆژانە بە قازانج.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، بەشی زانیاری گشتی بکە لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی: 9647514022811+

یان لە ڕێگەی ئیمەڵەوە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان پەیوەندی کردن بە صادق العدیلی، بەرپرسی ڕۆژنامەگەری و بڵاوکراوەی یەکێتی ئەورپا، لەڕێگەی ئیمەیڵی:

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.