دوو شەممە, 21 کانونی یەکەم 2020 09:01

پارێزگاریلێکردن و پاراستنی زمانی پێکهاتەکان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا، ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، پارێزگاریلێکردن و پاراستنی زمانی پێکهاتەکانی عیراق کە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر دەوڵەمەندیی فەرهەنگی ڕۆشنبیریی عیراق بابەتی سەرەکیی سەکۆیکارێك بوو کە چەندین لە نوێنەرانی پێکهاتەکان و حکومەت و چالاکوانانی ووڵاتی بەیەکەوە کۆکردبۆوە.

کە لەلایەن ڕێکخراوی ( " جسور") بۆ گەنجان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامیەوە ڕێکخرابوو. کۆبونەوەکە نزیکەی ٧٠ بەشداربووی لەخۆگرتبوو کە ٢٨ یان ئافرەت بوون وە سەر بە پێکهاتەکانی کوردی فەیلی و ئەرمەن و سابیئەی مەندائی و زەردەشتی و کلدان بوون. هەروەها بە بەشداری چەندین لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو پلاندانان و فەرهەنگو گەشتوگوزار و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران وە بەبەشداری بەشێوەی ئۆنلاین لەلایەن د. فێرناند دی ڤارینێس بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پێکهاتەکان.

ئەم سەکۆیکارە بەهەنگاوی یەکەم دادەنرێت لە زنجیرەیەك سەکۆیکاری دیکە بەمەبەستی گەشەدان بە ستراتیژییەك کە بەشداری پێبکرێت لەگەڵ هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەربارەی چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە فەرهەنگێ دەوڵەمەندی فرەزمان لەعیراق و پارستنیان.

بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگیی زمان کردەوە بۆ شوناسی فەرهەنگی و هەروەها باسیان لەو ستراتیژیانە کرد بۆ رزگارکردنی ئەو زمانانەی کە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە. خاتوو دانیال بێڵ بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی ووتی " پارێزگاریکردن لە زمانی پێکهاتەکان لە چوارچێوەی یاسایەکدا هاوکار دەبێت لە مێژووی عیراق و فەرهەنگە دەوڵەمەندەکەی. هەروەها ووتیشی پارێزگاریکردن لەم زمانانە بە زیندویی بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشە کە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و پێکهاتە هەمەچەشنەکان و کۆمەڵگاو تاکەکەس.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پارێزگاریکردن لە زمانی پێکهاتەکان لە عیراق و پاراستنیان لەگەڵ پابەندبوون بەپێی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بنبڕکردنی هەموو جۆرێك لە جیاکاریی نەژادی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.