یەک شەممە, 20 کانونی یەکەم 2020 22:53

ئابونەی دیارینەکراوی شانیشینی سوید یارمەتی UNHCR دەدات بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاریە پێویستەکان لە عێراق

عێراق – UNHCR پێشوازی لە بەخشینی ئەم دوایانە دەکات بە بڕی ٩ ملیۆنی کرۆنای سویدی ( = ١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بۆ پرۆگرامی پاراستن و هاوکاری تایبەت بە UNHCR بۆ پشتیوانی کردنی کەسانی دەربەدەر لە عێراق. ئەمە جگە لە ١٠ ملیۆن کرۆنای سویدی (= ١.١٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) کە پێشتر بەخشیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی UNHCR لە عێراق، کە بەمەش کۆی گشتی بەخشینەکانی سوید بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت بە ١٩ ملیۆنی کرۆنا (= ٢.٢٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).

زۆر کۆمەڵگە ئاوارە و کەسانی دەربەدەری ناوخۆییای و گەڕاوەیان تیایە، هەروەها کۆمەڵگە میوانخوازەکان بەدەست گرفتی ئابوری سەختەوە دەناڵێنن. لەو کاتەدا کە کۆمەڵگەکانی عێراق چاوەڕێی جێگیربوون و چاکبونەوەیان دەکرد، پەتای COVID -19 سەری هەڵدا و کاریگەری زیاتری کردە سەر کۆمەڵگە ناجێگیرەکان. UNHCR و هاوبەشەکانی راستەوخۆ کەوتنە جوڵە بۆ هاوسەنگ کردنی ئەم بارودۆخە بە شێوازێکی گونجاو و دڵنیابوونەوە لە بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنە مرۆیە زۆر پێویستەکان. ئەم ڕێکخستنە نەدەکرا بەبێ نەرمی نواندن و بەخشینە میهرەبانیەکانی وڵاناتنی بەخشەر، لە نێوانیاندا شانیشینی سوید.

بەخشینی ئەمجارەش کارێکی زۆر پێویست بوو لەم مانگە کە UNHCR پشتیوانیەکانی بەهێزتر کرد بۆ گەڕاوەکان بۆ عێراق لە نێو ئەو ژمارە زۆرەی کامپەکانی کەسانی ئاوارەی ناوخۆیی. پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانی ، UNHCR بەرنامەکانی خێراتر کرد بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری نەقدی وەرزی بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی تازە گەڕاونەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیە ڕاستەخۆکانیان لە مانگەکانی زستانی داهاتوو، وە دابینکردنی هاوکاری یاسایی بۆ خێزانەکان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی مەدەنی و بەڵگەنامەی خانووبەرە.

بەڕێز لارس رۆناس، باڵوێزی سوید لە عێراق وتی، ' پێداویستیە مرۆیەکان زیاد دەکەن لە عیراق. هەموو ئافرەتێك، پیاوێك، کچێك یان کوڕێك کە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین دەبێت هەلێکیان پێ بدرێت بۆ باشکردنی بارودۆخی ژیانیان. هەر ئێستا، UNHCR هەوڵدەدات بۆ پاراستنی ژیان و کەمکردنەوەی نەهامەتی و ئازارکێشانی خەڵکی زۆر بەنرخ و گرنگە".

نوێنەری UNHCR فیلیپا کادلیر وتی" ئەم بەخشینە بەخشندەی شانیشینی سوید یارمەتیمان دەدات کە بتوانین هاوکاری خێزانە ناجێگیر و بارودۆخ سەختەکان بدەین کاتیك کە زۆر پێویستیان بە یارمەتیە، بۆ دابینکردنی پشتیوانی و پاراستن بە شێوازێکی پێویست و لەکاتی گونجاو".

سوید یەکێکە لە گەورەترین بەخشەرەکانی UNHCR بۆ بەخشینی دیارینەکراو. ئەم جۆرە بەخشینە دیارینەکراوانە لە بەخشەرەکانەوە زۆر بە گرنگی دەمێنێتەوە بۆ ملیۆنەها خیزان و سەقامگیری و چارەسەری هەمیشەی لە عێراق.

( بۆ زانیاری زیاتر، تیکایە پەیوەندی بکەن بە)

فیراس الخطیب، وتەبێژ و بەرپرسی پەیوەندیەکان، هەولێر، عێراق

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

+964 780 918 9700

شازە شیکفی هاوکاری بەرپرسی پەیوەندیەکان، هەولێر، عێراق

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

+964 770 494 6384

ڕەشید حسین ڕەشید، بەرپرسی گشتی پەیوەندیەکان، دهۆك، عێراق

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

+964 750 713 0014

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.