پێنج شەممە, 10 کانونی یەکەم 2020 21:15

ڕاپەری ئاشوری "نینۆسی زێڕین" لە رۆژی مافەکانی مرۆڤ دوایین گۆرانی بەناوی "جیهانی نوێ (کۆڤید-١٩) دابەزاند

نووسراوە لەلایەن: 

ڕاپەری ئاشوری "نینۆسی زێڕین" گۆرانییەکی ڕاپی دەربارەی دەنگهەڵبڕین بۆ مافەکانی مرۆڤ لەکاتی بلاوبونەوەی ئەو پەتاجیهانییە تۆمار کرد.

بەرهەمەکەش بریتی بوو لە "جیهانی نوێ (کۆڤید-١٩)"،  گۆرانییەکە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی پاڵپشتی کرد و لە سەکۆکانی سۆسیال میدیای یونامی بۆ یادکردنەوەی رۆژی مافەکان مرۆڤ ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.  ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی نینۆسی زێرین باس لە گرنگی پاراستنی یەکتر لە سەروەختی کۆڤید-١٩ دەکات، دڵنیابوونەوە لەوەی چاودێری تەندروستی بۆ عێراقیەکان دابین دەکرێت بەبێ جیاکاری، و توانستکردنی کۆمەڵگە پەراوێزخراو و لاوازەکان بە بەشداربوونیان لە بڕیاردان لەسەر چارەسەری کۆڤید-١٩. ئەم ڕاپە، کارامەیی گەنجی عێراق و گرنگی بە سەنتەرکردنی مافەکانی مرۆڤ دەردەخات، هەروەکو عێراق ڕووبەرووی ئەم نەخۆشییە دەبێتەوە.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 28 کانونی یەکەم 2020 11:57
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.